سووعاد محەممەد میسری (ماوەی ژیان: ٢ی شووباتی ١٩٢٦ تەلەتخەیات لە بەیرووت تاکوو ٤ی تەممووزی ٢٠١١ لە قاھیرە). گۆرانیبێژێکی لوبنانی بووە و بەڕەچەڵەک باوکی میسری بووە و خۆشی خاوەنی ھەردوو ڕەگەزنامەی لوبنانی و میسریش بووە،

ژیان دەستکاری

سعاد محمد ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەدیب و ڕۆژنامەنووس محمد علی فتوح کردووە و ھاوسەرگیریان تاکو ١٥ ساڵ بەردەوام بووە و ٦ کوڕ وکچیان بووە و پاشان جیابونەتەوە، دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەندازیاری میسری محمد بیبرس کردووە ٤ منداڵی لێی بووە دواتر تەڵاقی داوە، ھەروەھا ھاوسەرگیری لەگەڵ لەگەڵ پیاوێکی لوبنانیدا کردووە بەناوی ئەسعەد و دواتر ئەویش تەڵاقی داوە. سعاد محمد لەشاری دیمەشقی سوریا ژیانی بەسەربردووە، لەسەرەتادا لە ئێزگەی دیمەشق تەواشیحی ووتووە دواتر ڕۆشتووە بۆ شاری حەلەب کە ئەو کاتە بەشاری ھونەر و گۆرانی ناسراوبووە، عاشقانی دەنگی زۆربووە و پێیان وابووە کە تاکو ئێستا گوێیان لەژنێکی دیکەی ئاوا دەنگ خۆش نەبووە، ھەر بۆیە ڕۆشتووە بۆ قاھیرە و بەشداری لەفیلمی کچێک لەفەڵەستینەوە کردووە. سعاد محمد تەنھا دوو فیلمی پێشکەشکردووە یەکەمیان کچێک لەفەڵەستینەوە کە باسی لەنەھامەتیەکانی مەسەلەی فەڵەستین کردووە، لەگەڵ فیلمی من بەتەنیام کە ڕۆڵی سەرەکی تیا بینیوە، دواتر وازی لەھونەری تەمسیل کردن ھێناوە و گۆرانی بۆ ئێزگەکان و بەرنامەکان ووتەوە. سعاد محمد زیاتر لە ٣٠٠٠ گۆرانی بۆ ئێزگەکانی سوریا و میسر و وڵاتە عەرەبیەکانی دیکە تۆمار کردووە، دوو نەشتەرگەری زۆر مەترسیداری لەژیانیدا کردووە یەکێکیان بۆ دڵی و ئەوی دیکەش بۆ سەری بەڵام ھەردوو نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوبووە، لەئێوارەی ٤ یۆلیۆی ساڵی ٢٠١١ لەتەمەنی ٥٨ ساڵیدا لەناو ماڵەکەی خۆیدا لەقاھیرە جەڵتەی دڵ لێداوە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە دەستکاری