سوخۆی سووپەرجێت ١٠٠

جۆری ڤڕۆکەیەکی کۆمپانیایەکی ڕووسی

فڕۆکەی سوخۆی سووپەرجێت ١٠٠ (بە ڕووسی: Сухой Суперджет 100) فڕۆکەیەکی بچووکی دوو بزوێنەری نەفەرھەڵگرییە و لە ڕووسیا بۆ گەشتە ناوچەیییەکان لە پۆلی ٨٠ بۆ ١٠٠ سەرنشین دروست کراوە. پەرەپێدانی پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە بەشی فڕۆکەی نەفەر ھەڵگر لە کۆمپانیای سوخۆی ڕووسی دەستیپێکردووە. بە کەڵک وەرگرتن لە نموونە سەرەتایییەکانی و ھەروەھا وەرگرتنی ئامۆژگاری کاتی لە کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی، ئەم کۆمپانیایە کاری دیزاینی پێشخست و دوای دروستکردنی نموونە و تاقیکردنەوە سەرکەوتووەکان، دەستیان بە بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵ کرد. یەکەم گەشتی ئەم فڕۆکەیە لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو و یەکەم گەشتی سەرنشینی بازرگانی لەلایەن ھێڵی ئاسمانی ئەرمەنی «ئارماڤیا» لە یەریڤانەوە بۆ مۆسکۆ ئەنجامدرا.

سەرچاوەکان دەستکاری