ستی کچی سەعد
ستی کچی سەعد (بە سەواحیلی: Siti binti Saad؛ لەدایکبووی ١٨٨٠–مردووی ١٩٥٠) دەنگبێژێکی تەنزانییە، لە پێشەوا و پێشینەکانی مۆسیقای خۆڕھەڵاتی ئەفریقایە، دروشم و ھێمای شانازی مۆسیقای سەواحیلییە.
ستی خان بە یەکەم ئافرەتی دەنگ بێژی ھەموو تەنزانیا و خۆڕھەڵاتی ئەفریقا دادەنرێت کە توانیویەتی گۆرانییەکانی تۆمار بکات.
ماوەی زێڕینی ستی سەعد لەنێوان ١٩٢٨ بۆ ١٩٥٠ بوو. لەم ماوەیە ١٥٠ قەوانی گرامافۆنی تۆمارکردووە و بەرھەمەکانی لەسەرانسەری خۆڕھەڵاتی ئەفریقا بڵاوکرایەوە، گۆرانی پێشکەش کردووە لە کینیا و تەنجانیقا و زەنزیبار، بۆ تۆماری گۆرانییەکانی سەردانی مۆمبای پایتەختی ھیندستانی کردووە چونکە لەو ساتدا ئامێری تۆمارکردنی دەنگی لێ نەبووە.
ستی کچی سەعد بووە چرا و ڕێگای بەردەم سەدان ئافرەتی دەنگ خۆش کردەوە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ستي بنت سعد»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ستی کچی سەعد تێدایە. |