ستیڤ بوشێمی
ستیڤن ڤینسنت بوشێمی (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٧) ئەکتەرێک و دەرھێنەرێکی ئەمەریکیە کەوا پێشتر وەک ئاگرکوژێنەوە کاری کردووە. بوشێمی لە کۆمەڵێک فیلمی بەناوبانگ دەرکەوتووە وەک Parting Glances, New York Stories, Mystery Train, Reservoir Dogs, Desperado, Con Air, Armageddon, The Grey Zone, Ghost World, Big Fish, و The Death of Stalin. ھەروەھا بەوە ناسراوە کە لە زۆربەی بەرھەمەکانی بڕاکانی کۆوێن دەردەکەوێ لەنێویاندا Miller's Crossing, Barton Fink, The Hudsucker Proxy, Fargo و The Big Lebowski. بەدەر لەمەش بەشداریکردووە لە ھەریەک لە ئەنیمەیشنەکانی Monsters, Inc. و زنجیرەی ئەنیمەیشنی Hotel Transylvani.
ستیڤ بوشێمی | |
---|---|
![]() بوشێمی لەساڵی ٢٠١٨دا | |
لەدایکبوون | ستیڤن ڤینسنت بوشێمی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٧ بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٥- تا ئێستا |
ھاوسەر | جۆ ئاندرێس (ھاوسەرگیری ١٩٨٧؛ ٢٠١٩) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
واژوو | |
![]() |
لە ساڵی ٢٠١٠ تاکو ٢٠١٤، بوشێمی کەسایەتی ئینۆک «نەکی» تۆمپسنی لە زنجیرەی Boardwalk Empireدا بەرجەستە کردووە، کەوا لەو ڕێگایەوە توانی دوو خەڵاتی سکرین گیڵد و گۆڵدن بڵۆب بباتەوە، لەگەڵ دوو پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی، گشتی لە بەشی باشترین ئاکتەری دراما. بوشێمی وەک دەرھێنەریش چالاکیەکی زۆری ھەبووە و ئەڵقەی لە زنجیرەکانی Homicide: Life on the Street, The Sopranos, Oz, 30 Rock و Nurse Jackie دەرھێناوە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Steve Buscemi»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |