سبەیلاند (بە ئینگلیزی: Tomorrowland) (ھەروەھا بە پرۆژەی T لە ھەندێک ھەرێم ناسراوە و لە ھەندێک ناوچەی تردا ناوی جیھانێک لە دوای) بۆ بەکاردێت، فیلمێکی سەرکێشی نھێنی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٥ لە دەرھێنان و پێکەوە نووسینی براد بێرد و دەمۆن لۆوفییە[١]، لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزینی پیکچەرزەوە کاری بەرھەمھێنانی بۆ کراوە، و لە ساڵی ٢٠١١ کارکردن لەسەر فیلمەکە دەستی پێکرد و لە ساڵی ٢٠١٣دا دەستکرا بە وێنەگرتنی و لەچەند وڵاتێک پێشوازی لێکرا.[٢][٣]

چیرۆک دەستکاری

کوڕێکی گەنج بەناوی فرانک واڵکەر بەشداری لە پێشانگایەکی جیھانی لە نیوۆرک لە ساڵی ١٩٦٤دەکات تاوەکو نموونەی فڕۆکەکەی نمایشبکات و بیفرۆشێتەوە، بەڵام لەلایەن دادوەر دەیڤد نیکس ڕەتکرایەوە لەسەر ئەو بنەمایەی کە کارناکات، فرانک لەکچێکی گەنج نزیکدەبێتەوە کەناوی ئەزیتایە، دوای ئەو بینینە ئەزیتا پارچە ئاسنێکی پێدەبەخشێت کەلەسەری پیتی T نەخشێنراوە و داوای لێدەکات بەدوای کەوێت بۆ جیھانە بێکۆتاکە (ئەم کارەش بەدزی دادوەر نیکسەوە دەبێت)، دوای ماوەیەک ئاشکرا دەبێت کە فرانک واڵکەر بەدزییەوە ھاتووەتە جیھانە بێکۆتاکە و لەلایەن دادوەر نیکس دوردەخرێتەوە، لەکاتێکدا لەگەڵ ئەزیتا چوبوونە داوی خۆشەویستییەوە[٤]، پاش ماوەیەکی کەم ئەزیتاش دوردەخرێتەوە، لە ئێستادا کەیسی نیوتن چەند جارێک تێکدانی پلانی بۆ داڕێژراوی سایتی ناسا لە فلۆریدا تێکدەدات ئێدی باوکی ئەندازیاری ناسایە، بەڵام ڕووبەڕووی لەدەستدانی کارەکەی دەبێتەوە بەھۆی کەیسییەوە، کەیسی لە کۆتاییدا گیرا و دەستگیر کرا لە بنکەی پۆلیس، پارچە ئاسنێک لە کەلوپەلی خۆی دەدۆزێتەوە (کە وەک ئەو پارچە ئاسنە وایە کە ئەزیتا دەیداتە فرانک)، پاشان کەیسی دەست لەپارچە ئاسنەکە دەدات و ڕاستەوخۆ جیھانێکی تر دێتە پێش چاوی کە سبەیلاندە و جیھانە بێکۆتاکەیە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم پاتری پارچە ئاسنەکە تیایدانامێنێت و کەیسی نائومێد دەکات، بەیارمەتی برا بچووکەکەی کەیسی دەتوانێت کۆگایەک بدۆزێتەوە کە پەیوەندی ھەیە بەو پارچە ئاسنەوە و دەڕوات بۆ کۆگاکە، ھۆگۆ گێرنسبراک و ھاوسەرەکەی دوو مرۆڤی بەکرێگیراون لەلایەن دادوەر نیکسەوە لەشێوەی ڕۆبۆت (مرۆڤی پێشکەوتوو کەلە سبەیلاند دەژین) کە بۆئەوە نێردراون ئەزیتا بدۆزنەوە و ڕێگری لە ھەوڵەکانی بکەن بۆ ئەوەی کارەساتە مرۆیییەکە ڕوبدات لەسەر زەوی، کەیسی دەڕوات بۆ کۆگاکە و دوو ڕۆبۆتە بەکرێگیراوەکە دەیانویست بزانن کە ئەوەت لەکوێ ھێناوە و کێ داویەتی پێی (کەیسی نەیدەزانی کێ ئەوەی پێداوە چونکە ئەزیتا بەدزییەوە پارچە ئاسنەکەی خستبووە ناو کەلوپەلەکانییەوە) و دوو ڕۆبۆتەکە ھێرشیان کردەسەری و ئەزیتا ھات بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات و سەرکەوتن، دوای ئەوە چون بۆلای فڕانک و بۆئەوەی پێکەوە ڕێگری لە کارەساتە مرۆیییەکە بکەن و بچن بۆ جیھانە بێکۆتاکە، پاشان دادوەر نیکس ڕێگر دەبێت و دەیەوێت کارەساتە مرۆیییەکە ڕوبدات دوای چەند سەرکێشییەک سەرکەوتوو دەبن، بەڵام ئەزیتا دەمرێت، دوای ئەوە فڕانک دەبێتە دادوەری سبەیلاند و لە زەویەوە مرۆڤ دەگوازنەوە سبەیلاند بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی کارەساتە مرۆیییەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

https://www.nytimes.com/2015/05/17/movies/going-back-to-the-future-for-tomorrowland-from-disney.html

https://www.deadline.com/2011/06/losts-damon-lindelof-makes-7-figure-disney-deal-to-write-secret-sci-fi-feature/

http://insidemovies.ew.com/2013/08/26/tomorrowland-disney-offers-a-few-plot-points-as-filming-gets-underway/ ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

https://en.wikipedia.org/wiki/Tomorrowland_(film)

  1. ^ "'Tomorrowland': Shooting of George Clooney film gets underway". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-24.
  2. ^ Ito, Robert (2015-05-14). "Going Back to the Future for 'Tomorrowland,' From Disney". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2020-09-24.
  3. ^ Jr, Mike Fleming; Jr, Mike Fleming (2011-06-09). "'Lost's Damon Lindelof Makes 7-Figure Disney Deal To Write Secret Sci-Fi Feature". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-24.
  4. ^ "Tomorrowland (film) - Wikipedia". en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-24.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری