سارا جەوانمەردی (لەدایکبووی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤ لە شیراز، ئێران)[١] ئەندامی ھەڵبژاردەی تەقەکردنی خانمانی ئێرانە. خاوەنی دوو مەدالیای زێر لە پارالمپیکی ٢٠١٦ی بەڕازیل و مەدالیای بڕۆنز لە پارالمپیکی ٢٠١٢ ی لەندەن.[٢] یەکەم خانمە یاریزانی ئێرانە مەدالیای زێر لە یاری تەقەکردنی ھەواوی لە پارالمپیک بەدەست بھێنێت[٣] ھەروەھا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە لە کارگێری بازرگانی لە زانکۆی شیراز بەدەست ھێناوە. سارا یەکێکە لە یاریزانە خاوەن پێداویستە تایبەتییەکانە. لە کاتی بوومەلرزەکەی کرماشان لە ٢٠١٧ مەدالیای زێری پارالمپیکی ڕیۆی ٢٠١٦ لە پێناو کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی ئەو ڕووداوە خستە مەزادەوە. چەند جارێک بەباشترین یاریزان دەستنیشانکراوە.[٤]

سارا جەوانمەردی
جەوانمەردی لە 2016
زانیاری کەسێتی
ناوی خۆجێییسارا جەوانمەردی
لەدایکبوون (١٩٨٤-١٢-٠٥) ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)

بەشدارییەکانی لە پارالمپیک دەستکاری

  • پارالمپیکی ٢٠١٢

سارا لە یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠١٢ ی لەندەن بەشداری کرد، توانی لە یاری تەقەکردنی ھەواوی لە P٢ (١٠m air pistol SH١). پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنز بەدەست بھێنێت[٥]

  • پارالمپیکی ٢٠١٦

ھەروەھا لە پارالمپیکی ٢٠١٦ی ڕیۆ کە لە بەڕازیل بەرێوەچوو بەدشاری کرد. توانی دوو مەدالیای زێر لە تەقەکردنی مەودای ١٠ مەتر، ٥٠ مەتری بەدەست بھێنێت . کە ھاوکات دووەم مەدالیای زێری ئێران بوو لەم یارییەدا.[٦]

  • پارالمپیکی ٢٠٢١

ھاوکات سارا یەکێکە لە یاریزانە بەشداربووەکانی ئێران لە پارالمپیکی ٢٠٢٠ تۆکیۆ کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی بۆ ٢٤ ئاب ٢٠٢١ی دواخرا.[٧]بەهەمان شێوەی پارالمپیکی هاوینەی ٢٠١٦ توانی پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات و مەدالیای زێر بەدەست بهێنێت لە دەمانچەی باییی ١٠ مەتری .[٨]


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sareh Javanmardi – Shooting | Paralympic Athlete Profile". International Paralympic Committee (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-31.
  2. ^ "Rio 2016 Paralympics: Iran's Sareh Javanmardi Dodmani wins historic gold at women shooting event". www.payvand.com. Retrieved 2021-07-31. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Paralympic – JAVANMARDIDODMANI Sareh Shooting Iran". web.archive.org. 2016-11-15. Retrieved 2021-07-31.
  4. ^ https://plus.google.com/113403756129291503583 (2016-09-10). "Javanmardi Shoots to Win 1st Gold at Rio Paralympics". Financial Tribune (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-31. {{cite web}}: |last= has generic name (help); External link in |last= (help)
  5. ^ "BBC ‮فارسی‬ - ‮ورزش‬ - ‮ساره جوانمردی نخستین مدال پارالمپیک لندن ڕا برای ایران گرفت‬". www.bbc.com (بە فارسی). Retrieved 2021-07-31.
  6. ^ "شاهکار ورزشی‌ها در یک اتفاق تلخ/ ابهامات فوتبال همچنان باقی ماند". خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). 2017-11-16. Retrieved 2021-07-31.
  7. ^ "ساره جوانمردی دودمانی؛ قهرمان تیرانداز مسابقات پارالمپیک". سازمان بهزیستی (بە فارسی). 2021-06-04. Retrieved 2021-07-31.
  8. ^ "الإيرانية سارة جوانمردي تحرز ذهبية مسدس الهواء - قناة العالم الاخبارية". www.alalam.ir (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-31.