زەینەب محەممەد غەزالی جوبەیلی (٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ - ٣ی ئابی ٢٠٠٥) بانگخواز و سیاسەتمەدارێکی ئیسلامی میسری بوو کە سەر بە بەشی ژنانی ئیخوان موسلیمین بوو لەگەڵ ھودا شەعراوی.

زەینەب غەزالی

زەینەب غەزالی لەلای چەپ
لەدایکبوون (1917-01-02) 2ی کانوونی دووەمی 1917
مەرگ٣ی ئابی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠٨-٠٣) (٨٨ ساڵ ژیاوە)[١]
میسر
پیشەدامەزرێنەری یەکێتی ژنانی مسوڵمان
حیزبی سیاسیئیخوان موسلیمن
ئایینئیسلام

زەینەب لە قوتابخانە حکومییەکان خوێندوویەتی و زانستە ئایینییەکانی لە شێخەکانی ئەزھەر وەرگرتووە دوای مردنی باوکی لەگەڵ دایکیدا ڕوویان لە قاھیرە کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ براکانیدا بژین کە لەوێ دەخوێنن و کاردەکەن، محەممەدی برا گەورەی ڕێگری کرد بخوێنێ سەرەڕای پێداگری زەینەب بۆیە کتێبی بۆ کڕی. گرنگترینیان کتێبێکی عائیشە تیمورییە بوو دەربارەی ژنان. زەینەب زۆربەی بڕگەکانی لەبەر کرد؛ بەڵام لە کتێب و خوێندنەوەی ئازاد ڕازی نەبوو.

پاشان ڕووی لە پۆلی یەکەم کرد و دوای دوو مانگ لە خوێندنی بەردەوام، تاقیکردنەوەیەکی کرد، دوای ئەوە خرایە پۆلی دواتر. بەم شێوەیە زەینەب لە قوتابخانە حکومییەکان خوێندوویەتی، بەڵام بەو شتە ڕازی نەبووە. دەستی کرد بە وەرگرتنی زانستە ئایینییەکان لەسەر دەستی شێخەکانی ئەزھەر، لەوانە عەبدولمەجید لەبان و محمد سلێمان نەجار سەرۆکی بەشی بانگەواز و ئیرشاد لە ئەزھەر؛ و شێخ عەلی مەحفوز لە ئەنجومەنی باڵای زانایان لە ئەزھەر. بەم شێوەیە زەینەب زانستی قوتابخانە مۆدێرن و شەرعییەکانی لەسەر بنەمای فێربوونی ڕاستەوخۆی شێخەکان تێکەڵ کرد.[٢]

زەینەب غەزالی و حەمیدە قوتب لە دادگا.

کتێبەکان

دەستکاری

  1. أیام من حیاتی
  2. نظرات فی کتاب اللە
  3. نحو بعث جدید
  4. إلی ابنتی

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئابی ٢٠٠٥ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە قاھیرە کۆچی دوایی کرد و لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئابی ٢٠٠٥ لە مزگەوتی ڕابیعەی عەدەوی لە گەڕەکی شاری نەسر (ڕۆژھەڵاتی قاھیرە) بەڕێوەچوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Encyclopedia Of Islam(2009). p. 76. لە 31 October 2019 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ زینب الغزالی ...