زەیدی سمیت
ڕۆماننووس، وتارنووس و کورتەچیرۆکنووسێکی ئینگلیز
زەیدی سمیت (بە ئینگلیزی: Zadie Smith؛ ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥) ڕۆماننووس، وتارنووس و کورتەچیرۆکنووسێکی ئینگلیزە.[١] یەکەم ڕۆمانی، ددانە سپییەکان (٢٠٠٠)، دەستبەجێ بوو بە پڕفرۆش و ژمارەیەک خەڵاتی بە دەست ھێنا.
زەیدی سمیت | ||||
---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | ویڵزدن، لەندەن، ئینگلتەرا | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥|||
پیشە |
| |||
زمان | ئینگلیزی | |||
دەرچووی زانکۆی | کۆلێژی کینگ کامبریج | |||
ماوە | ٢٠٠٠–ئێستا | |||
جووڵانەوەی ئەدەبى | ||||
کارە بەرچاوەکان | ددانە سپییەکان سەبارەت بە جوانی ئێن دەبلیوو سوینگ تایم | |||
ھاوسەر | نیک لێرد (ھاوسەرگیری ٢٠٠٤) | |||
مناڵەکان | ٢ | |||
خزم(ەکان) | دۆک بڕاون (برا) | |||
| ||||
وێبگە | ||||
www |
ژیانی سەرەتایی دەستکاری
زەیدی سمیت لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥،[٢] لە ویڵزدن، لەندەن، ئینگلتەرا،[٣] لە دایکێکی جامایکی، ئیڤۆن بەیلی و باوکێکی ئینگلیز، ھارڤی سمیت، لە دایک بووە.[٤] لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، ناوی خۆی لە سەیدییەوە بۆ زەیدی گۆڕی.[٥] دایکی زەیدی لە جامایکا گەورە بووە و لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ ئینگلتەرا کۆچی کردووە. کاتێک کە ھەرزەکار بوو، دایک و باوکی لێک جیا بوونەتەوە. زڕخوشکێک، زڕبرایەک و دوو برای ھەیە.
بیبلیۆگرافی دەستکاری
ڕۆمانەکان
- ددانە سپییەکان. ڤینتج. 2000. ISBN 9780375703867.
- واژووفرۆش. ڤینتج. 2002. ISBN 9780375703874.
- سەبارەت بە جوانی. پێنگوین بوکس. 2005. ISBN 9780143037743.
- ئێن دەبلیوو. پێنگوین بوکس. 2012. ISBN 9780143123934.
- سوینگ تایم. پێنگوین پرێس. 2016. ISBN 9781594203985.
- دەستبڕ. پێنگوین پرێس. 2023. ISBN 9780525558965.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Perhaps Soon Zadie Smith Will Know What She's Doing (and then Just You Watch Out) - Powell's Books". www.powells.com. Retrieved 2023-12-04.
- ^ Edemariam, Aida (2005-09-03). "Learning curve". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-04.
- ^ Pendergast, Sara; Pendergast, Tom, eds. (2005). "Zadie Smith 1975–". Contemporary Black Biography. Vol. 51. Gale. pp. 154–156. ISBN 978-1-4144-0550-6. ISSN 1058-1316. OCLC 728679012.
- ^ "Writers: Zadie Smith", Literature – British Council.
- ^ "The return of Zadie Smith". The Telegraph (بە ئینگلیزی). 2012-08-25. Retrieved 2023-12-04.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەیدی سمیت تێدایە. |