زەھرا دۆغان (لەدایکبووی ١٤ی نیسانی ١٩٨٩) وێنەکێش و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی باکوورە. زەھرا خەڵکی ئامەدە. ئەو دامەزرێنەر و سەرنووسەری میدیای ژینھا بوو، کە دەزگایەکبوو تەواوی ستافەکەی لەڕەگەزی مێ بوون.[٢] زەھرا زیاتر لە دوو ساڵ و نۆ مانگ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەتۆمەتی «پڕووپاگەندە بۆ تیرۆریستان» زیندانیکرا بەھۆی بڵاوکراوەکانی دەزگاکەی وەھەروەھا وێنەیەکی کێشراوی لە سۆشیال میدیاکانی.[٣][٤] وێنەکەی زەھرا باسی لەوێرانکاری دەسەڵاتی تورک دەکرد لە شارۆچکەی نسێبین لە ماردین دەکرد. لە ٢٤ی شووباتی ٢٠١٩، لە زیندانییەکەی لەشاری تارسوس ئازادکرا.[٥][٦]

زەھرا دۆغان

زەھرا لە ساڵی ٢٠١٦
لەدایکبوون١٩٨٩ (تەمەن ٣٤–٣٥)[١]
پیشەوێنەکێش، ڕۆژنامەنووس
ناسراوە بەتابلۆی ڕووخاندنی شارۆچکەی نسێبین

زیندانیکران دەستکاری

لە شووباتی ٢٠١٦، زەھرا دەچێتە شارۆچکەی نسێبین و لەوێ ڕاپۆرت دەنووسێت لەبارەی ڕووداوەکان و ڕووخاندنی ناوچەکە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦، لەیەکێک لە کافێیەکانی شارۆچکەکە دەستبسەردەکرێت، لەڕۆژی ٢٣ی تەممووز دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئامەد. ڕۆژی ٢ی ئازاری ٢٠١٧، بڕیاری دادگای بەسەردا دەسەپێنرێت کەبەھۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لە سۆشیال میدیاوە تۆمەتی لایەنگیری بۆ کۆمەڵێکی نایاسایی دەخرێتە پاڵ. زەھرا بۆئەوە زیندانی دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ، نۆ مانگ و ٢٢ ڕۆژ.[٧][٨]

دوابەدوای زیندانیکردنی زەھرا لە توویتەرەکەی نووسی «من دوو ساڵ و دە ماننگ دەستگیرکرام تەنیا لەبەرئەوەی وێنەی ئاڵای تورکیام کێشا بەسەر باڵەخانە ڕووخاوەکان. ئەمەش لەوکاتەی ئەوان (حکومەتی تورکیا) ھۆکاری ئەم شتەن. ئەوا من تەنیا تابلۆیەکم کێشاوە.»

بڵاوکراوەکەی ئەو «ژینھا»، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕاگیرا لەلایەن دەسەڵاتداری تورکیاوە. ژینھا بووە یەکێک لەو سەد بڵاوکراوەی کەلەدوای شکستی کودەتای تەممووزی ٢٠١٧ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە داخرا.[٩]

لەماوەی زیندانیکردنی، ڕێکخراوە جیھانییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ زەھرا ڕاگەیاند و ھەوڵی درووستکردنی فشاریاندا بۆ ئازادکردنی زەھرا. دوای ئەوەی لە شووباتی ٢٠١٩ ئازادکرا، زەھرا بڕیاری جێھێشتی تورکیای دا. زەھرا چووە لەندەن و لەوێ بەردەوامە لە چالاکییە ھونەری، ڕۆژنامەوانییەکانی وە گەیاندنی وێنە و دەنگی کوردە لێقەوماوەکانی کوردان بەتایبەت کوردانی ڕۆژاوا.[١٠]

خەڵاتەکان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٥، زەھرا خەڵاتی مەتین گۆکتەپەی پێبەخشرا، کە خەڵاتێکە بەناوی ڕۆژنامەنووسێک کراوە لە ساڵی ١٩٩٦ لەژێردەست و زیندانی حکوومەتی تورکیا مردووە. زەھرا ئەم خەڵاتەی پێدرا لەبەر کار و چالاکییەکانی لەبارەی ژنە ئێزدییە ڕزگاربووەکانی ژێردەستی داعش.[١١]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧، خەڵاتی ھونەرمەندی یاخی جیھانی بۆ ٢٠١٧ بردەوە وەک وێنەکێشێک، خەڵاتەکە لەلایەن گلۆبال ئنڤیزتیگەیشن جۆرنالیزم دەدرێت.

لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، لەلایەن فریتینکەر ئەسۆسیەشنی سویسراوە خەڵاتی فریتینەرکی پێدەدرێت بەھاوشبەشی لەگەڵ مەسیح عەلی نەژاد، ڕۆژنامەنووسی ئێرانی.[١٢]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی میدیای ژنانەوە خەڵاتی بوێری لە ڕۆژنامەنووسی پێدەدرێت.[١٣] ھەر لەھەمان مانگدا، زەھرا دەبێتە ئەندامی فەخری ڕێکخراوی پێن ئینتەرناشیۆنال، ئەمەش لەکۆنگرەی ٨٤ەمینی ڕێکخراوەکە لە ھیندستان.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Zehra Doğan". IWMF. 22 July 2018. Retrieved 22 July 2018.
  2. ^ "Zehra Doğan". IWMF. 22 July 2018. Retrieved 22 July 2018.
  3. ^ کچە رۆژنامەنووسێکی کورد بەھۆی وێنەیەکەوە زیاتر لە دوو ساڵ لە تورکیا لە زینداندا بوو، ماڵپەڕی ناس نیوز، 22:45 ھھینی 03 ئایار 2019.
  4. ^ زەھرا دۆغان ھاوار و ئازاری ژنان دەکێشێت[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی چاوی خەڵک، ڕۆژی ٢٨ی شووباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ "Journalist Zehra Doğan released from prison". ANF News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-02-24.
  6. ^ "Turkey • Zehra Doğan came out of jail today". Kedistan. 24 February 2019.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "Free Zehra Doğan - Voice Project". Voice Project (بە ئینگلیزی). Retrieved 16 March 2018.
  8. ^ "Facts to Know About Jailed Turkish Artist Zehra Doğan | artnet News". artnet News (بە ئینگلیزی). 29 March 2017. Retrieved 16 March 2018.
  9. ^ "Jinha News (English)". Jin News Agency. Jin News Agency. 22 October 2016. Retrieved 18 March 2018.
  10. ^ وێنەی بەرگرییەکانی ڕۆژاوا لە لەندەن، ماڵپەڕی گەلاوێژ، ڕۆژی ٢٨ی شووباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ Hatice Kamer (June 12, 2017). "Gazeteci Zehra Doğan tutuklandı". BBC World Service (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved March 18, 2018.
  12. ^ "2017 "Freethinker Prize" for Zehra Doğan". Kedistan. 5 November 2017. Archived from the original on 10ی Aprilی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  13. ^ Kurdistan24. "Imprisoned Kurdish journalist wins Courage in Journalism Award". Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-11-04.
  14. ^ "The 84th PEN International Congress closes in India with a focus on free expression and women writers". PEN International.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری