زەعفەرانلوو
هۆزی زەعفەرانلو یەکێکە لە هۆزە کوردیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور باکوور و خۆراسان. لە ڕۆژهەڵات دەکەونە شارستانی ساینقەڵا وە گەرمیان و کوێستان دەکەن لە باکوری ساینقەڵا وە بۆ بەرزاییەکانی سەلیم خان. ئەم هۆزە پێنجەمین هۆزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لەدوای هۆزەکانی جەلالیان و میلان و هەرکی و مامەش بەگوێرەی خێزان.[١]
نیشتەجێبوون
دەستکاریلە باکوری ڕۆژھەڵات و گوندکانی دەورووبەری شاری ساینقەڵا نشتەجێن، دەوترێ پێش سەردەمی سەلجووقەکان تەنیا لە باشوور (کوردستانی عێڕاق) و باکوور (کوردستانی تورکیا) نیشتەجێ بوون، ھەندێک لەم ھۆزە لەسەردەمی سەفەویەکاندا ڕاگوێزراون بۆ ئازەربایجان و خۆراسان.
خۆراسان
دەستکاریلە نیشاپور و قۆچان و درگز و چناران و مەشھەد نیشتەجێن. پێش ئەوەی کۆچ بکەن بۆ خۆراسان لە کوردستانی عوسمانی بە چەموشگەزەک بانگ کراون[٢] کە کوردانی عەلەویی باکووری کوردستان بوون.
ڕۆژههڵاتی کوردستان
دەستکاریلە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا نزیکی ھەزار خێزان دەبن کە لە شارستانی ساینقەڵا نیشتەجێن.[٣]
لەم تیرانە پێکھاتوون سەرابیانی و زاخۆرانی و موسلیانلی کەبە لەھجەی تایبەتی خۆیان دەدوێن دەکەونە گوندەکانی ( قالقانلو و ئۆزانی سەروو و ئۆزانی خواروو و گولی و قەینەرجە و قەرەئۆغڵان و نەورۆزلو و قوزلوی سەروو و قوزلوی خواروو و چەپو و دەمرچغی و کوسە و قەرەقایە و خەلەج و عەلی باڵتا و ئوچ دەرە و ئۆتاخلی و پۆخڵەمیش و ئالەگوێز).
تورکیا
دەستکاریلە شارستانی چەمشیگەزەک دا بڵاوبوونەتەوەو لەگەڵ ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئیران و تورکیا وە لە پارێزگای ماردین.
عێراق
دەستکاریلەسەردەمی عوسمانییەکاندا ھەندێک لەم ھۆزە کۆچیانکرد بۆ ناوچەی زاخۆ کە لەتیرەی موسلیانلیەکان بوون.
ناو
دەستکاری- لەسەردەمی سەلجوقیەکاندا لە عێراق و تورکیا ژیاون بە چەمشیگەزەک ناوبراون.
- لە ناوچەی دێرزەعفەران لە شام کە ماردین و قامشلۆی ئێستا دەکات بۆیە ئەوناوەیان وەرگرتووە.
- لوانەیە لە ناوی ظفرەوە وەرگیرابێت بە مانای سەرکەوتوو.
زمان
دەستکاریبەزمانی کوردی کورمانجی دەدوێن.
ئاین
دەستکاریشیعە مەزهەبی دوانزەئیمامین و لە تورکیا عەلەوین.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%DB%8C%D9%84_%D8%B2%D8%B9%D9%81%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%84%D9%88
- ^ توحدی، کلیمالله. حركت تاريخي كرد به خراسان. Mashhad - Iran. pp. Second Volume - 163.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Zafaranlu
- ماڵپەڕی سلێمانی
- ماڵپەڕی زانکۆی سلێمانی
- [www.shahindezh.com]