49°N 89°E / 49°N 89°E / 49; 89

زنجیرەچیای ئەڵتای
وڵاتکازاخستان، ڕووسیا، مەنگۆلیا، چین
ناوچەی جوگرافیAltai
پۆتانی شوێن٤٩°٠′٠″N ٨٩°٠′٠″E
بەرزترین خاڵکێوی بێلوخا
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٬٥٠٦ مەتر
ماددەی بەکارھاتووmetamorphic rock
سەردەمPaleozoic
Map
چیای بیلۆخا

زنجیرەچیای ئەڵتای بریتییەلە زنجیرە چیایەک لە ئاسیای ناوەڕاست (تورکستان) کە ڕووسیا، چین، مەنگۆلیا و کازاخستان پێکەوە دەبەستێتەوە، کە سەرچاوەکانی ڕووبارەکانی ئێرتیک و ئۆبین، چیاکانی ئەلتەی بە پێگەی ڕەسەنی نەژادی تورک ناسراوە،[١] زنجیرە چیای ئەلتای لە باشووری سیبریا دیاریترین زنجیرەی چیایە لە ناوچەی بایۆجیۆگرافی ڕۆژاوای سیبریا، کە جۆگەی ئۆپ و ئێریکچ تێیدا سەرچاوە دەگرێت. شوێنەکە سێ ناوچەی جیا لەخۆدەگرێت: زاپۆڤدنیک ئاڵتاسکی، ناوچەی بافر لە دەوروبەری دەریاچەی تێلتسکۆی و زابۆدنیک کۆتینسکی، ناوچەی بەفرین لە دەوروبەری چیای بێلوخا و ناوچەی ئۆکۆک ڕووبەرەکەی تێکڕا ١٬٦١١٬٤٥٧ ھێکتارە و نوێنەرایەتی تەواوترین زنجیرەی ناوچە ڕوەکییە بەرزەکانی سیبریای ناوەڕاست دەکات: دەشتی فراوان و دارستانی تێکەڵ و ڕوەکێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەیە. ھەروەھا زێدی زۆر لە جۆرە گیانلەبەرە ھەڕەشەلێکراوەکانە وەک پڵنگی بەفرین.[٢]

زەویناسی دەستکاری

پێکھاتەی خاکی ناوچەکە بریتییە لە کاربۆن و پیرمیاندا، کیشوەری سیبریا لەگەڵ کازاخستان پێک دەھێنێت بۆ پێکھێنانی چیای ئاڵتایی. جۆرەکانی ئەو کێوانە بە شێوەیەکی ئاسایی لە بەردی گرانیت و موتێنت پێک دێن، کە ھەندێکیان بە زۆری لە نزیک ناوچە دوورەدەستەکان دەبڕدرێن بۆ پیشەسازی بیناسازی.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://web.archive.org/web/20150214190404/http://www.turkishlanguage.co.uk/about.htm
  2. ^ Centre, UNESCO World Heritage. "مركز التراث العالمي -". UNESCO World Heritage Centre (بە عەرەبی). Retrieved 2021-09-19.