چیای بێلوخا (بە ڕووسی:Белуха) لووتکەی بێلوخا یاخود چیای بەفرین، بەرزترین لووتکەی زنجیرەچیای ئاڵتایە لە ڕووسیا و بەرزترینی زنجیرە چیاکانی سیبریای باشوورە ئەمە بەشێکە لە شوێنەواری کەلەپووری جیھانی بەناونیشانی چیای زێڕینی ئاڵتای.[١] کە دەکەوێتە دەڤەری ئاڵتای.[٢] بێلوخا لووتکەیەکی شاخی سێ قوللەییە کە بە درێژایی سنووری ڕووسیا و کازاخستان درێژبووەتەوە، تەنیا چەند دە میلێک لە باکووری ھاوسنوورە لەگەڵ چین. لە شاخەکەدا چەندین بەستەری بچووک ھەیە، لەوانە بێلوخا گلیچیر لە ھەردوو لووتکە، لووتکەی ڕۆژھەڵات (٤٥٠٦ م) بەرزترە لە لووتکەی ڕۆژاوا کە(٤٤٤٠ م) بەرزە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١٤ دووبرا لەخێزانی ترۆنۆڤەوە سەرکەوتنە سەر لووتکەکە. تائێستاش زۆربەی ڕەچەڵەکەکانی ڕۆژھەڵات ھەمان ڕێگای ئەم دووبرایە کە لەبەری باشووری دایە بەکاردێنن بۆ سەرکەتنی. ھەرچەندە ئەلتای لە ڕووی بەرزییەوە لە لووتکەکانی تری ئاسیا نزمترە بەڵام سەختترە ئەمەش بەھۆی دووری ھەڵکەوتەکەیەوەیە بۆیە کات و پلانی زۆر پێویستە بۆ نزیکبوونەوە لێی.[٣] لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠١ تیمێکی زانایان بۆ ھەڵسەنگاندنی گونجاوی دەرھێنانی ناوکی سەھۆڵی لە لووتکەکەی گەشتیان کرد بۆ دوورترین خاڵی بێڵۆخا لە لێکۆڵینەوەکانی ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ ئەوە دەرکەوت کە: ھەردوو ناوکی ژێرەوەی تریتیۆمە، ناوەڕۆکە قووڵەکان لەوانەیە ٣٬٠٠٠–٥٬٠٠٠ ساڵ تۆماری کەشوھەوا و ژینگەیی تێدابێت. ھەروەھا لە ٢٠٠٨ تیمێکی سویسری-ڕووسی لە لووتکەکە پێوەرێکی خاکناسی و کەشناسیان دامەزراند.[٤] لەکاتی ئێستادا ئەگەر یەکێک بییەوێت شاخەوانی لەم ناوچەیە بکات ئەوە پێویستە داوای مۆلەت بکات بۆ نووسینگەی پاسەوانی سنووری ئێف ئێس بی ھەرێمەکە دوو مانگ پێش ڕێکەوتی پلان دانان.[٥]

کێوی بێلوخا
بەشێکە لەGolden Mountains of Altai
زنجیرەچیاKatun Range
کیشوەرئاسیا
وڵاتڕووسیا
دابەشکاریی کارگێڕیAltai Republic، East Kazakhstan Region
پۆتانی شوێن٤٩°٤٨′٢٥″N ٨٦°٣٥′٢٣″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٬٥٠٦ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانfirst ascent
باری کەلەپووریpart of UNESCO World Heritage Site
Map

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Centre, UNESCO World Heritage. "Golden Mountains of Altai". UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-18.
  2. ^ "Mount Belukha | mountain, Russia". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-18.
  3. ^ https://pubs.usgs.gov/pp/p1386f/pdf/F8_PaleoRecord.pdf
  4. ^ https://www.lonelyplanet.com/thorntree/forums/europe-eastern-europe-the-caucasus/russia/new-border-zone-regulation-altai-concern ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20160303235826/http://dontmind.freeshell.org/trekking/altai/#permit