شەبەکی زمانی کوردەکانی شەبەکە کە وەکوو زمانێکی گۆرانی-زازایی[١][٢][٣][٤] لە دەستەی زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا پۆلێنبەندی کراوەتەوە. زمانی شەبەکی لەلایەن خەڵکی شەبەک[٥][٦] لە ناوچەی مووسڵ لە ناوچەی نەینەوای عێراق قسەی پێدەکرێت.

زمانی شەبەکی لەگەڵ زمانەکانی ھەورامی، باجەلانی، سەرلی و زازاکی لێکچوونیی ھەیە. ئەم گرووپە زمانییە بەھۆی کوردبوونی ئاخێوەرانیان زۆرجار بە «زاراوەی کوردی» ناودەبرێن، بەڵام لەباری زمانەوانییەوە لەگەڵ زمانەکانی دیکەی گۆرانی و زازاکی لە دەستەی گۆرانی-زازایی پۆلینبەندی کراوە. شیای ئاماژەیە ئەگەرچە ئاخێوەرانی ھەر دوو دەستەی زمانە کوردییەکان و زمانە گۆرانی-زازایییەکان لە درێژای مێژوو خۆیان وەکوو کورد پێناسە کردووە، بەڵام لە سەدەی دوایییەوە زمانەوانانی بیانی زمانەکانی کوردەکانیان لە دوو دەستەی جیاواز پۆلێنبەندی کردووە و ناوی کوردیان تەنیا بۆ سەر دەستەیەک لەم زمانانە داناوە و لەسەر دەستەی دیکەیان ناوی گۆرانی-زازایی داناوە. شەبەکیش وەکوو لقێکی سەربەخۆ لە زمانی گۆرانی و دەستەی زمانە گۆرانی-زازایییەکان دەستەبەندی کراوەتەوە.[٧][٨][٩]

لە شێوەزاری شەبەکی ھەروەھا کاریگەرییەکانێک لەلایەن زمانەکانی عەرەبی، تورکی و فارسی دەبینرێت.[٤][١٠] ژمارەی قسەکەرانی زمانی شەبەکی لە ساڵی ١٩٨٩ لە نێوان ١٠ ھەزار بۆ ٢٠ ھەزار کەس مەزەندە کرا.[١١] لە ئێستادا ئەو ژمارە نزیک بە ٢٥٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت.[١٢]

بارودۆخ دەستکاری

خەڵکی شەبەک لە لەناوچوونی زمانی شەبەکی ترسیان ھەیە، بەتایبەت لەدوای ھێرشەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەکوو داعش بۆ ماڵەکانیان لە دەشتی نەینەوا کە بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی زۆرینەی دانیشتووانی شەبەک و نیشتەجێبوونی گرووپەکانی دیکە لەو ناوچانە.[١٣]

ھەڵسەنگاندن دەستکاری

جێناوەکان دەستکاری

شەبەکی زازاکی کوردی (باشووری) سۆرانی کورمانجی ھەورامی لەکی فارسی ئینگلیزی
emn-em ez, min mi min ez, min emin, min me man I, me, mine, my
etu ti, to tu to tu, te eto, to to, tu thou, thee, thine
ew, îna a, o ew ew ew, wî, wê ew ew û s/he, his, hers, him, her
hima-alama-gişt ma îme ême em, me ma îme we, our
işma şima îwe êwe hûn, we şima home şomâ you, your
işan înu, înan ewane ewan ewan, wan ade ewan işân they, them, their

وشەکان دەستکاری

شەبەکی زازاکی کوردی (باشووری) سۆرانی کورمانجی ھەورامی لەکی فارسی ئینگلیزی
çam çim çew çaw çav cem çem/çyem čašm/češm eye
ziwan ziwan ziwan ziman ziman ziwan zwon zabân tongue, language

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Zaza-Gorani". Ethnologue (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-22.
  2. ^ Hulst, Harry van der; Goedemans, Rob; Zanten, Ellen van (2010). A Survey of Word Accentual Patterns in the Languages of the World (بە ئینگلیزی). Walter de Gruyter. ISBN 978-3-11-019631-3.
  3. ^ Hindo, Walid A. (2016-09-08). From Baghdad on the Tigris to Baghdad on the Subway (بە ئینگلیزی). Archway Publishing. ISBN 978-1-4808-3403-3.
  4. ^ ئ ا Gunter, Michael M. (2018-02-20). Historical Dictionary of the Kurds (بە ئینگلیزی). Rowman & Littlefield. ISBN 978-1-5381-1050-8.
  5. ^ Abd al-Jabbar, Falih. Ayatollahs, sufis and ideologues: state, religion, and social movements in Iraq. University of Virginia 2008.
  6. ^ Sykes, Mark. The Caliphs' last heritage: a short history of the Turkish Empire
  7. ^ Löwer, Hans-Joachim (2015-02-16). Die Stunde der Kurden: Wie sie den Nahen Osten verändern (بە ئەڵمانی). Styriabooks. ISBN 978-3-99040-354-9.
  8. ^ Hann, Geoff; Dabrowska, Karen; Townsend-Greaves, Tina (2015-08-07). Iraq: The ancient sites and Iraqi Kurdistan (بە ئینگلیزی). Bradt Travel Guides. ISBN 978-1-84162-488-4.
  9. ^ al-Lami, Mina (2014-07-21). "Iraq: The minorities of Nineveh". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-25.
  10. ^ "Shabak – Minority Rights Group". Minority Rights Group (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-22.
  11. ^ Ethnologue about Shabaki
  12. ^ "Shabak – Minority Rights Group". Minority Rights Group (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-27.
  13. ^ "International Mother Language Day in Karbala, Iraq – Telegram7". Telegram7 (بە ئینگلیزی). 2015-03-03. Retrieved 2018-10-26.