زاھیر جەلال (لەدایکبووی ١٩٦١ لە سلێمانی، عێراق) یەکێکە لە ھونەرمەند و شانۆکارە دیارەکانی ھەرێمی کوردستان، ناوبراو لە پاڵ کاری شانۆدا وەک گۆرانیبێژ و مامۆستاش کاردەکات و خاوەنی چەندین بەرھەمی گۆرانی تۆمارکراوە.[١] زاھیر لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە دەرکەوتووە و ژمارەیەکی بەرچاو گۆرانی ڕەسەنی کوردی تۆمار کردووە.[٢] جگە لە گۆرانیگوتن ئەکتەرێکی دیاری کۆمێدیایە و بە نوکتە و قسەخۆشی ناوبانگی دەرکردووە. زاھیر تاوەکو پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە و ئێستا لە خوێندنگەی پێشکەوتن لە ھەوارە بەرزە، نووسەری خوێندنگەیە.[٣]

زاھیر جەلال

لەدایکبوون١٩٦١
نیشتەجێیسلێمانی
پیشەگۆرانیبێژ، ئەکتەر

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "هونەرمەند زاهیر جەلال بۆ خەندان: جەڵتەی مێشک لێیداوم و ئێستا چارەسەر وەردەگرم". xendan.org. 2022-08-12.
  2. ^ "هونەرمەندی ناسراوی کوردستان زاهیر جەلال باری تەندروستی ناجێگیرە". old.kurdistantv.net. 2022-08-12.[بەستەری مردوو]
  3. ^ "زاهیر جەلال تووشی جەڵتەی مێشک بوو". rudaw.net. 2022-08-12.