زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک
زانکۆیەکی تایبەتی لە ھەولێر، باشووری کوردستان
(لە زانکۆی تیشکەوە ڕەوانە کراوە)
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
پۆتانەکان: 36°10′14″N 43°57′41″E / 36.17056°N 43.96139°E
زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک (پێشتر: زانکۆی ئیشک) (بە ئینگلیزی: Tishk International University) زانکۆیەکی تایبەتییە، کە دەکەوێتە شاری ھەولێر و سلێمانی لە باشووری کوردستانی گەورە و باکووری عێراقدا. ئەم زانکۆیە لە ساڵی (٢٠٠٨) بە مۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان کرایەوە. زانکۆیەکە لە کۆتایییەکانی ٢٠١٤ بۆ خوێندنی وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥ لقی سلێمانی کردەوە.
زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک Tishk International University | |
---|---|
دامەزراندن | ٢٠٠٨ |
جۆر | تایبەت |
سەرۆکی زانکۆ | پ. سوڵتان ت. ئەبوئرەبی |
شوێن | ھەولێر - سلێمانی |
ماڵپەڕ | tiu.edu.iq |
کۆلێژەکان
دەستکاریھەولێر
دەستکاری- کۆلێژی پزیشکی بەشی (ددان و دەرمانسازی).
- کۆلێژی ئەندازیاری (کۆمپیوتەر، شارستانی (سڤیل)، تەلارسازی، دیزاینی ناوخۆ، ڕووپێوان و جیۆماتیک، نەوت و کانزاکان، مێکاترۆنیکس، فڕۆکەوانی).
- کۆلێژی زانستی کرداری (تەکنەلۆژیای زانیاری، شیکاری نەخۆشییەکان، سایبەرسیکیوریتی، چارەسەری سروشتی، نیوترشن و دایەتێتێکس، تەکنیکی پزیشکی تیشک)
- کۆلێژی زانستە ئابووریییەکان و بەڕێوەبردن (بازرگانی و بەڕێوەبردن، دارایی و بانک، ژمێریاری، گەشت و گوزار).
- کۆلێژی پەروەردە (زمانی ئینگلیزی، بیرکاری، زیندەزانی، فیزیک، کۆمپیوتەر).
- کۆلێژی یاسا.
- پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان و دیپلۆماسی.
سلێمانی
دەستکاری- کۆلێژی ئەندازیاری بە بەشەکانی تەلارسازی، شارستانی
- کۆلێژی زانستی کارگێڕی بە بەشەکانی زانستە نێونەتەوەیییەکان، دارایی و بانک، کارگێڕیی کار، ژمێریاری
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی نێونەتەوەییی تیشک تێدایە. |