زانکۆی نێونەتەوەییی ئەربیل

زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان
(لە زانكۆی نێونەتەوەییی ئەربیلەوە ڕەوانە کراوە)

زانکۆی نێونەتەوەییی ئەربیل (ناوی فەرمی: زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی) (بە ئینگلیزی: International University of Erbil‎) (ناوی پێشوو: زانکۆی سابیس - ٢٠٠٩) زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە دەکەوێتە شاری ھەولێر لە باشووری کوردستان. لەکاتی کردنەوەی زانکۆکە ناوی سابیس بووە بەڵام دوواتر گۆڕدرا بۆ زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٥.

لە ئێستادا ئەم زانکۆیە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هادی مەهدی ئەحمەد بەرێوە دەبرێت.

کۆلێژەکان دەستکاری

کۆلێژی ئەندازیاری : دەستکاری

کۆلێژی ئەندازیاری پێکدێت لە بەشەکانی

  • شارستانی.
  • کۆمپیوتەر و گەیاندن.
  • میکاترۆنیکس.

کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان : دەستکاری

کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان پێکدێت لە بەشەکانی

  • وەرگێران و زمانی ئینگلیزی.
  • پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسیەت.
  • ژمێریاری.
  • کارگێڕی کار.

کۆلێژی زانست : دەستکاری

کۆلێژی زانست پێکدێت لە بەشەکانی

  • مایکرۆبایەلۆجی پزیشکی.
  • کیمیای شیکاری تاقیگەیی (شیکاری نەخۆشیەکان).
  • فیزیای پزیشکی.
  • بایەلۆجی گشتی.
  • کیمیای گشتی.
  • فیزیای گشتی.
  • تەکنەلۆژیای زانیاری (IT).

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری