زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئەمریکا

ئەمریکا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە پێشەنگ بووە لە بواری توێژینەوەی زانستی و داھێنانی تەکنەلۆژی، کە ٣٥٣ ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵیان لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستھێناوە،[١] و ٣١٧ خەڵاتی لە بوارەکانی زانستی و پزیشکیدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٨٧٦ ئەلێکساندەر گراھام بێڵ یەکەم پاتێنتی بۆ تەلەفۆن پێدرا. ھەروەھا تۆماس ئەدیسۆن فۆنۆگرافی داھێنا، یەکەم گڵۆپی کارەبایی کە ماوەیەکی زۆرە و یەکەم کامێرای ڤیدیۆیی پراکتیکی بوو. نیکۆلا تێسلا بە پێشەنگی کارەبای گۆڕاو و ماتۆڕی کارەبای گۆڕاو و ڕادیۆ دادەنرێت. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل وەک ڕانسۆم و ئۆڵدز و ھێنری فۆرد ھێڵی کۆکردنەوەیان پەرەپێدا. لە ساڵی ١٩٠٣ برایانی ڕایت یەکەم گەشتی قورستریان لە ئاسمان ئەنجامدا.[٢]

سەرھەڵدانی نازیزم لە ساڵانی ١٩٣٠دا بووە ھۆی ئەوەی زۆرێک لە زانایانی ئەورووپی، لەوانە ئەلبێرت ئەنیشتاین و ئێنریکۆ فێرمی کۆچ بکەن بۆ ئەمریکا. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، پڕۆژەی مانھاتن چەکی ئەتۆمی پەرەپێدا و سەردەمی ئەتۆمی ھێنایە ئاراوە. پێشبڕکێی بۆشایی ئاسمان بووەتە ھۆی پێشکەوتنی خێرا لە بەرھەمھێنانی موشەک , زانستی کەرەستە و کۆمپیوتەر. ھەروەھا ئەمریکا ئارپانێت و ئینتەرنێتی کە بەدوایدا ھاتبوو پەرەی پێدا. لە ئێستادا کەرتی تایبەت زۆرترین ڕێژەی توێژینەوە و پەرەپێدان دابین دەکات، کە ٦٤٪یە.[٣] ئەمریکا لە ڕووی ژمارەی توێژینەوە زانستییەکان و فاکتەری کاریگەرییەوە پێشەنگی جیھانە.[٤] ئەمریکییەکان ئاستی بەرزی کاڵای بەکاربەری تەکنەلۆژییان ھەیە،[٥] و نیوەی ماڵە ئەمریکییەکان لە ڕێگەی باندێکی فراوانەوە دەستیان بە ئینتەرنێت دەگات.[٦] ئەمریکا لە پێشەنگدایە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی خۆراکی دەستکاریکراوی بۆماوەیی، بەو پێیەی زیاتر لە نیوەی ئەو زەویانەی جیھان کە بە بەرھەمی دەستکاریکراوی بۆماوەیی چێنراون، دەکەوێتە ئەمریکا.[٧]

لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەمریکا بەپێی پێوەرەکانی داھێنانی جیھانی پلەی سێیەمی بەدەستھێنا.[٨]

شوێنەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری

دەستکاری
 
دیمەنێکی پانۆرامای شاری سان خۆسێی پایتەختی دۆڵی سلیکۆن.

بە ئینگلیزی: Silicon Valley سلیکۆنە باشووری ناوچەی کەنداوی سانفرانسیسکۆیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا. ئەم ھەرێمە بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەشەپێدەر و بەرھەمھێنەرانی چیپی سیلیکۆن ناوبانگێکی زۆری بۆ دروست بووە و لە ئێستادا ھەموو بزنسە تەکنەلۆژییە بەرزەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە، بەو پێیەی ناوی ھەرێمەکە بووەتە ھاوواتای دەستەواژەی تەکنەلۆژیای بەرز.

سەرەڕای بوونی چەندین کەرتی ئابووری پێشکەوتووی تەکنەلۆژی، دۆڵی سیلیکۆن وەک یەکەم دەمێنێتەوە لە بواری گەشەپێدان و داھێنانی نوێ لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا و بەشداری دەکات لە سێیەکی گەڕانەوەی وەبەرھێنان لە بواری پڕۆژەی نوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ . ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ https://web.archive.org/web/20181118211914/https://www.bbc.co.uk/news/magazine-11500373. لە ڕەسەنەکە لە 18 نوفمبر 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ Benedetti, François (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣). https://web.archive.org/web/20070912065254/http://www.fai.org/news_archives/fai/000295.asp. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ https://web.archive.org/web/20131018025330/https://www.census.gov/compendia/statab/2008/tables/08s0775.xls. لە ڕەسەنەکە لە 18 أكتوبر 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ MacLeod, Donald (٢١ی ئازاری ٢٠٠٦). «Britain Second in World Research Rankings». Guardian. London. لە ڕەسەنەکە لە 24 يوليو 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٦ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  5. ^ . December 2003 https://web.archive.org/web/20111019080501/http://www.nationmaster.com/graph/med_tel_percap-media-televisions-per-capita. لە ڕەسەنەکە لە 19 أكتوبر 2011 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) . December 2003 https://web.archive.org/web/20140209205312/http://www.nationmaster.com/graph/med_per_com_percap-media-personal-computers-per-capita. لە ڕەسەنەکە لە 09 فبراير 2014 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) . December 2003 https://web.archive.org/web/20111021180620/http://www.nationmaster.com/graph/med_rad_percap-media-radios-per-capita. لە ڕەسەنەکە لە 21 أكتوبر 2011 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ Advertising Age. ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٧ https://web.archive.org/web/20090212120719/http://adage.com/digital/article?article_id=116136. لە ڕەسەنەکە لە 12 فبراير 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  7. ^ . لاپەڕە 15 https://web.archive.org/web/20180930213911/http://www.isaaa.org/resources/publications/briefs/39/download/isaaa-brief-39-2008.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 30 سبتمبر 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. ^ WIPO. «Global Innovation Index 2023, 15th Edition». www.wipo.int (بە ئینگلیزی). doi:١٠.٣٤٦٦٧/tind.٤٦٥٩٦. لە ڕەسەنەکە لە 2024-01-18 ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-10-17 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)