زانا نیمتسۆڤا
زانا نیمتسۆڤا (لە دایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٨٤) ژنە ڕۆژنامەنووسی ڕووسی و چالاکوانی کۆمەڵایەتییە. کچی کەسایەتی سیاسیی ڕووسی بۆریس نیمتسۆڤایە.
زانا بۆریسۆنڤا نیمتسۆڤا | |
---|---|
Жанна Борисовна Немцова | |
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | ئەڵمانیا |
نەتەوە | ڕووسی |
پیشە | ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی کۆمەڵایەتی |
ناسراوە بە | چالاکوانی کۆمەڵایەتی دژ بە ڕووسیا و پشتگیریکاری باوکی |
ھاوسەر | دیمتری ستیپانۆڤ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٧؛ ٢٠١١) |
ژیان
دەستکاریزانا لەدایکبووی شاری نیژنی نۆڤگۆرۆد، لە یەکێتیی سۆڤیەت (ڕووسیای ئەمڕۆ) ئەو لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پەیمانگای مۆسکۆ خوێندوویەتی، ھەر لە مۆسکۆ گەیشتۆتە دووەم ئاستی خوێندنی یاسا.
کار
دەستکارینیمتسۆڤا لە ڕادیکۆی ئێکۆی مۆسکۆ کاری کردووە. دواتر وەک ڕۆژنامەنووسی ئابووری بۆ تەلەفزیۆنی ڕووسیا کاری کردووە، لەوێ پێشکەشکاری کردووە لەگەڵ چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرە سیاسیی و بازرگانییەکان کردووە. زانا جگە لە ڕووسی ئەوا زمانەکانی ئینگلیزی و پرتووگالی بەباشی دەزانێت.[١]
لەدوای تیرۆرکردنی باوکی لە شووباتی ٢٠١٥، دەستدەکات بە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەم ڕووداوە. زانا ھەڕەشەی لێدەکرێت، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٥، بۆ سەلامەتی خۆی ڕووسیا جێدەھڵێت.[٢][٣] لەدوای حوکمدانی پێن پیاو لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی باوکی، زانا وتی «ئەوەی کراوە لێکۆڵینەوەی تەواو نەبووە، بەڵکوو تەنیا بەدواداچوونێکی بچووک بووە».[٤] لە ئابی ٢٠١٥، زانا دەستدەکات بەکاری پەیامنێری لە بەشی ڕووسیای کەناڵ و پەخشکەری ئەڵمانی 'دی دەبلیوو' لە شاری بۆن.[٥]
بۆریس نیمتسۆڤا پلازا
دەستکاریلە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، لەگەڵ خزمان و چەند بیرمەندێکی ڕووسی داوکارییان لە کونسڵی شاری واشینگتن دی سی کرد کە ناوی شەقامێکی نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا بگۆڕن، بۆ «بۆریس نیمتسۆڤا پلازا» تا ئەمە ببێتە پەیامێک لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە بۆ حکوومەتی ڕووسیا سەبارەت بەناڕازیبوونیان لەسەر تیرۆرکرانی باوکی زانا.[٦] داواکارییەکە لەلایەن فیل میندلسن سپۆنسەرکرد.[٧] لە ڕۆژی ٥ی ئایاری ٢٠١٧، ناوی شەقامێکی بەردەم باڵیۆزخانەی ڕووسیا بەفەرمی کرا بە بۆریس نیمتسۆڤا پلازا.[٨][٩]
خەڵات
دەستکاریلە ٤ی ئابی ٢٠١٥ لە پۆلەندا، زانا نیمتسۆڤا خەڵاتی یەکدەستی پێبەخشرا لەگەڵ بڕی ١٫١ میلیۆن دۆلار، بۆ کارەکانی لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دیمووکراسی.[١٠] لە ئازاری ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Биография » Жанна Немцова ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. // ТЕЛЕВЕДУЩИЕ РОССИИ: Самые красивые девушки на российском телевидении
- ^ «Daughter of slain Kremlin critic Nemtsov leaves Russia amid 'climate of hatred'». DW.COM (بە ئینگلیزی). Deutsche Welle. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Murdered opposition critic Nemtsov's daughter declares she is leaving Russia amid climate of 'violence and terror'». The Telegraph. 9 June 2015.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Russia convicts Boris Nemtsov's killers, but the organisers are still unknown». The Economist. 30 June 2017. لە 1 July 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Daughter of assassinated Putin critic Boris Nemtsov joins Deutsche Welle». DW.COM (بە ئینگلیزی). Deutsche Welle. ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Perry Stein (7 December 2017). «Slain Russian dissident’s family, friends call on D.C. to name street in front of Russian Embassy in his honor». Washington Post.
{{cite news}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|author=
|date=
(یارمەتی) - ^ Perry Stein (21 November 2017). «D.C. leaders want to rename the street in front of the Russian Embassy after an assassinated, anti-Putin dissident». Washington Post.
{{cite news}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|author=
|date=
(یارمەتی) - ^ «B22-0539 – Boris Nemtsov Plaza Designation Act of 2017». lims.dccouncil.us. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ Maegan Vazquez (11 January 2018). «DC street in front of Russian embassy renamed to honor Putin critic». CNN.
{{cite news}}
:|author=
has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|author=
|date=
(یارمەتی) - ^ «Nemtsova awarded Poland's democracy prize DW». DW.com. ٤ی ئابی ٢٠١٥.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ US Secretary of State honors DW editor Zhanna Nemtsova، ماڵپەڕی دی دەبلیوو، ڕۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانا نیمتسۆڤا تێدایە. |