ڕ. خ. پالاسیۆ

(لە ر. خ. پالاسیۆەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاکێل خارامیلۆ[١] (لەدایکبووی ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣) باشتر ناسراو بە ناوی پێنووسەکەی ر. خ. پالاسیۆ، نووسەر و گرافیک دیزاینەری ئەمریکییە.[٢]

ڕ. خ. پالاسیۆ
پالاسیۆ لە بووک-کۆن، ٢٠١٩
پالاسیۆ لە بووک-کۆن، ٢٠١٩
لەدایکبوونڕاکێل خارامیلۆ
(١٩٦٣-٠٧-١٣) ١٣ی تەممووزی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ)
ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەنووسەر، گرافیک دیزاینەر

ڕاکێل خارامیلۆ لە خێزانێکی کۆچەری لە کۆڵۆمبیا لەدایکبووە. ناوبراو نووسەری چەندان ڕۆمانی منداڵانە، وەک پڕفرۆشترینیان کە وۆندەرە،[٢] کە ساڵی ٢٠١٧ کرا بە فیلم. پالاسیۆ وەکو بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە فیلمەکەدا کاریدەکرد. یەکەم ڕۆمانی وێنەیی بەناوی باڵندەی سپییەوە کە لە ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە ھەر لە دونیای وۆندەردایە.[٣]

پالاسیۆ یەکەم کاری وەک دەرھێنەری ھونەری و گرافیک دیزاینەر دەستپێکرد، کە بەرگی کتێبی دیزاین دەکرد بۆ پۆڵ ئۆستەر، تۆماس پینچن و چەندانی تر.[٣][٤]

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

پالاسیۆ لە قوتابخانەی ئامادەیی مانھاتن بۆ ھونەر و دیزاین خوێندی و پەرەی سەند لە وێنەکێشاندا لە قوتابخانەی پارسۆن بئ دیزاین.[٣] ئەو ئێستا لە نیویۆرک ستی لەگەڵ ھاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی، کالێب و جۆزێف، دەژیت.[٥]

بیبلیۆگرافیا

دەستکاری
  • وۆندەر، ٢٠١٢.
  • ٣٦٥ ڕۆژی وۆندەر: کتێبی وتەکانی مستەر براون، ٢٠١٤.
  • ئۆگی و من، ٢٠١٥.
  • ھەموومان وۆندەرین.
  • باڵندەی سپی، ٢٠١٧.

خەڵات و ڕێزلێنانەکان

دەستکاری
  • خەڵاتی کریستۆفەر
  • کتێبەکەی سەمەرە لە پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمزدا بوو[٦] و ھەروەھا لە پێڕستی خەڵاتی تێکساس بلووبۆنێتیشدا بوو.[٧] کتێبەکە براوەی خەڵاتی قوتابیانی مەین بوو لە ٢٠١٤، خەڵاتی کتێبی مناڵانی دۆرۆتی کانفیێڵد فیشەری ڤێرمۆنت، خەڵاتی مارک توەینی ٢٠١٥،[٨] خەڵاتی نێنێی ٢٠١٥ لە ھاوای،[٩] و خەڵاتی ھەڵبژاردەی خوێنەرە مناڵەکان بۆ ٢٠١٥.[١٠] لە ئیڵینۆی، ھەر دوو خەڵاتی بلووستێم و کلۆدیڵی بردەوە لە ٢٠١٤.[١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «About R.J. Palacio». wonderthebook.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Russo, Maria (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «R. J. Palacio and Meg Medina Talk Diversity and Children's Books». The New York Times.
  3. ^ ئ ا ب «'Wonder' author R.J. Palacio isn't resting on 16 million copies sold». New York Post. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «R.J. Palacio». The Library of Congress. ٣١ی ئابی ٢٠١٩. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Author». Rjpalacio.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ [6]Taylor, Ihsan. "Best Sellers". The New York Times. Retrieved 15 March 2016.
  7. ^ [7] "Texas Bluebonnet Award Annotated 2013-2014 Master List" (PDF). Archived from the original (PDF) on 15 June 2013. Retrieved 14 June 2013.
  8. ^ [8]Children's Book Award Winners Announced at Maine Reading Conference". Maine.gov. 10 April 2014. Retrieved 15 March 2016.
  9. ^ [9] "'Wonder' Selected as 2015 Nene Award Winner". Mauinow.com. 10 April 2015. Retrieved 15 March 2016.
  10. ^ [10] "YRCA 2015". Pnla.org. Retrieved 15 March 2016.
  11. ^ [11] "Champagne Library Illinois Award Winners". Archived from the original on 19 October 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری