دەروونناسیی شیکارانە

(لە دەروونناسی شیکاریەوە ڕەوانە کراوە)

دەروونناسیی شیکارانە کە پێشی دەگوترێت دەروونناسیی یۆنگی (بە ئینگلیزی: Analytical psychology) قوتابخانەیەکی چارەسەری دەروونییە لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی دەروونپزیشکی سویسری؛ کارڵ گۆستاف یۆنگ دامەزراوە. گرنگی دەدات بە دەروونی تاک و بابەتی بەتاکبوون،[١] زاراوە گرنگەکانی دەروونناسیی شیکارانە بریتین لە بەتاکبوون، ھێماکان، نائاگای تایبەتی، نائاگای گشتی، نموونە یەکەمیەکان، گرێی دەروونی، پێرسۆنا، سێبەر، ئەنیما و ئەنیمەس.

کارڵ یۆنگ دامەزرێنەری دەروونناسیی شیکارانە

بیرۆکە و بیردۆزەکانی یۆنگ زیاتر شیکرانەوە و باسکران لە لایەن تۆنی وۆڵف، ماری لویس ڤۆن فرانز، جۆلاندە جەیکۆب، ئەنێلا جافێ، ئیریک نیومان، ئەنسۆنی ستیڤنس و جەیمس ھیڵمانەوە.

دەروونناسی شیکاری جیاوازە دەروونشیکاری کە ئەویش قوتابخانەیەکی چارەسەری دەروونییە بە ڕێبەرایەتی سیگمۆند فرۆید.

سەرەتا دەستکاری

لە ساڵی ١٩٠٠ یۆنگ دەستی کرد بە کارکردن لە نەخۆشخانەی دەروونیی بورگۆزلی لە زیورخ لەژێردەستی یۆگن بلولەر، نامەی بڕوانامەی یۆنگ لە ساڵی ١٩٠٣ بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ١٩٠٥یش توێژینەوەیەکی تری بڵاوکردەوە و دانەیەکی لێنارد بۆ فرۆید، بەڵام دواتر دەرکەوت فرۆید خۆی دانەیەکی لە توێژینەوەکەی یۆنگ کڕیوە،[٢] یۆنگ و فرۆید لە سەرەتاوە کاریگەریان لەسەر یەکتری جێھێشت بەڵام دواتر ناکۆکی لە بیر و بۆچوونیاندا بووە ھۆی ئەوەی ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان، کاتێک یۆنگ کاری لەسەر پەرتووکی دەروونناسی نائاگا دەکرد ناکۆکی و جیاوازی لە نێوانیاندا زیاتر بوو لەسەر سروشتی لیبیدو و ئایین، یۆنگ لە گرنگی سێکس و گەشە و پاڵنەری سێکسی کەمکردەوە و سەرنجی زیاتری خستە سەر نائاگای گشتی. لە دەروونناسی یۆنگدا سەرنجی سەرەکی لەسەر پرۆسەی بەتاک بوونە کە لەم پرۆسەیەدا تاک ھەم پێکھاتەکانی نائاگای تایبەتی ھەم نائاگای گشتی دەھێنێتە ناو ئاگاییەوە جا لە ڕێگەی خەونەوە بێت یاخود خەیاڵی چالاک یان وردبوونەوە لە خود. بە واتایەکی تر لەم پرۆسەیەدا تاک بەتەواوەتی دەبێت بە تاک و جیاواز دەبێت لە کەسانی تر ھەروەھا ئەم پرۆسەیە کاریگەری ئەرێنی ھەیە ھەم لە ڕووی دەروونییەوە ھەم لە ڕووی جەستەیییەوە[٣]

بنچینەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئەنسۆنی, ستیڤنس (2004). Jung: A Brief Insight. pp. ١٩٠.
  2. ^ ماکگویری, ویلیەم (1974). نامەکانی یۆنگ و فرۆید Freud-Jung Letters. pp. پەڕەی ١٢-١٣.
  3. ^ کارڵ, یۆنگ. Symbols of Transformation: An Analysis of the Prelude to a Case of Schizophrenia.