وێنۆک دەروونناسیی ئاژەڵ لقێکە لە زانستی دەروونناسی لە ڕەفتارە جۆراوجۆرەکانی ئاژەڵ و توانای بیرکردنەوە و وەبیرھاتنەوە و فێربوونی دەکۆلێتەوە ھەوڵ دەدات بزانی ئایا ئاژەڵ زمانی ھەیە یان توانایی فێربوونی ھەیە ھەروەھا لەم جۆرە تاقیکردنەوە دەکرێت لەسەر ئاژەلان بەھۆی ئەوەی ناتوانرێت لە بەر بەھا و ئاکاری مرۆڤایەتی لە سەر مرۆڤ تاقیکردنەوە بکرێت بۆیە بە ناچاری لەسەر ئاژەڵ ئەنجام دەدرێت بۆ نمونە بۆ زانینی کاریگەری برسێتی یان لێدان یان ئازار لە سەر ھەڵسوکەوتی مرۆڤ ناتوانرێت ئەم توێژینەوەیەلەسەر مرۆڤ بکرێت بۆیە بە ناچاری ئاژەل بەکار دێت. ئەوە ئەو زانست و زانیاریانەی لە ئاژەلاەوە بە دەست ھاتوون و بەدەست دین ڕێگا خۆشکەر ن بۆ سەرھەڵدانی زۆر لە بیردۆز و بنەما تایبەتییەکانی مرۆڤ

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی سایکۆلۆژیای گشتی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی چاپۆ چوارەم ٢٠١٥ ژمارەی سپاردن ٨٢٣ سالی ٢٠٠٥
  • کتێبی دەرونناسی مێدیایی نوسینی نوسەران کەمال فاروق - محمد عبدوالە کەلاری چاپی یەکەم ٢٠١٣ ژمارەی سپاردن ٧٤ سالی٢٠١٣