دێوەزمە بچووکەکان ٢

دێوەزمە بچووکەکان ٢ (بە ئینگلیزی: Little Nightmares II)یارییەکی ڤیدیۆیی ترسناک و سەرکێشی سەکۆیە، لەلایەن ستۆدیۆکانی تارسیر پەرەیپێدراوە و لەلایەن باندای نامکۆ بڵاوکراوەتەوە. ئەم یارییە پاشکۆیەکە بۆ یاری پێش خۆی بەناوی دێوەزمە بچووکەکان،[١][٢] یارییەکە دوای مۆنۆ دەکەوێت کە دەبێت لەگەڵ Sixی پاڵەوانی یاری پێشوو پێکەوە کاربکات بۆ ڕزگاربوون لە ترسەکانی شاری پالێو و دۆزینەوەی نھێنییە تاریکەکانی. یارییەکە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز، نینتێندۆ سویچ، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن لە ١١ی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.[٣] وەشانێکی نوێ بەناونیشانی دێوەزمە بچووکەکان: ٢ لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەی ستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێس بڵاوکرایەوە.[٤] یارییەکە بە زۆری پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت لە کاتی دەرچووندا، لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەگران ستایشی گرافیک، کەش و ھەوا، یاری و دەنگەکەی دەکەن، لەکاتێکدا ھەندێک ڕەخنەیان لە کۆنتڕۆڵەکانی گرت. لە ماوەی یەک مانگ لە دەرچووندا، یارییەکە یەک ملیۆن یەکەی لە جیھاندا فرۆشتبوو.

دێوەزمە بچووکەکان ٢
پەرەپێدەرستۆدیۆکانی تارسیر
بڵاوکەرەوەباندای نامکۆ ئینتەرتەیمێنت
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز
نینتێندۆ سویچ
پلەی ستەیشن ٤
پلەی ستەیشن ٥
ئێکس بۆکس وەن
ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێس
بڵاوبوونەوە٢٥ی ئابی ٢٠٢١ بۆ ئێکس بۆکس سێرێس
پلەیستەیشن ٥
چەشنمەتەڵ
شێوازتاک-یاریزان

چیرۆک دەستکاری

مۆنۆ، ئەو کوڕەی کە کڵاوێکی کاغەزی کردبووە سەری، لەخەوێک بەخەبەرھات کە تێیدا خەوی بە دەرگایەکەوە دەبینی کە چاوێکی لەسەر بە نیشانە دانرابوو لەکۆتایی ڕاڕەوێکدا. بەناو چۆڵەوانیدا پیاسەی دەکرد و چووە ناو کۆلیتێکی دێرینەوە. کەسێکی بەناوی Six ڕزگارکرد کە لەلایەن ڕاوچییەکی دەمامکدارەوە لەوێ بەندکرابوو. ڕاوچییەکە دوای شوێنپێکانی کەوت ھەتا دەستگیری کردن و ئەوانیش بە دەمانچەیەک کوشتیان. بە بەکارھێنانی دەرگایەک وەک تەختە، مۆنۆ و سیکس ئاوێکی زۆر ڕادەماڵن بەرەو شاری پەیڵ کە بە تەمومژ و باران و تەلەڤیزیۆنی کۆن داپۆشرابوو. لەماوەی گەشتەکەدا، مۆنۆ ھەوڵیدا کە تەلەڤیزیۆنەکان وەک دەروازەیەک بۆ چوونە ناو ڕاڕەوی خەوەکەی بەکاربھێنێت. ھەرچەندە لەلایەن Sixەوە بەرەو دواوە ڕادەکێشرا پێش ئەوەی بگاتە دەرگاکە. ھەروەھا دووچاری چەندین پاشماوەی ئێسکە پەیکەری ڕۆحی مناڵان بوو کە بە ھەڵمژینی بۆنیان لەگەڵیان پێکدابچێت. مۆنۆ و Six چوونە ناو قوتابخانە، کە لەوێ جیابوونەوە و کە لەوێش لەلایەن چینی بەڵیس دەستبەسەرکران، کە کۆمەڵێک مناڵی ھاروھاجی ئەو قوتابخانەیە بوون. مۆنۆ ھەر Sixی ڕزگارکرد و لەدەستی مامۆستا مل درێژەکە ڕایان کرد.

یاریکردن دەستکاری

دێوەزمە بچووکەکان ٢ لە جیھانێکی 2D دەبینرێت، یاریزانەکە دەبێت جیھانەکە بپشکێنێت، ھەندێک کات ڕووبەڕووی بارودۆخەکانی وەک بیرکردنەوە دەبێتەوە یان بە مەتەڵی کە دەبێت چارەسەر بکرێت بۆ بەردەوام بوون. بە پێچەوانەی یاری یەکەم، یاریزانەکە بەتەواوی بێدەسەڵات نییە، مۆنۆ توانای ئەوەی ھەیە کە ھەندێک شت بگرێت و بیانجوڵێتەوە بۆ شکاندنی شتەکان یان بۆ ئەوەی دژی تەمە بچووکەکان بجەنگێت، ھەرچەندە ئەو وەک سیکس، دەبێت پشت بە دزی و ژینگە ببەستێت بۆ دەربازبوون لە تەمومژاوی گەورەتر. ھەروەھا یاریزانەکە توانای ئەوەی پێ دەدرێت کە بانگی سیکس بکات و دەستی بگرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە پێکەوە دەمێننەوە. ئەوان دەبێت زۆر جار پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی مەتەڵی ژینگەیی و شکستھێنان یان خۆدزینەوە لە دوژمنان. یارییەکە ھەروەھا کڵاوە کۆکراوەکان و پاشماوەی ھەڵکێشانی تێدایە، کە دواترینیان دیمەنێکی زیادە دەکاتەوە لەسەر کۆکردنەوەی ھەموویان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Favis, Elise (19 August 2019). "Little Nightmares 2 Announced, Coming In 2020". Game Informer (بە ئینگلیزی). Retrieved 11 January 2020.
  2. ^ Blake, Vikki (24 August 2019). "Little Nightmares 2 is coming next year, and yes, there'll be more "monstrous" residents to terrify us". gamesradar (بە ئینگلیزی). Retrieved 26 August 2019.
  3. ^ Moore, Ewan. "'Little Nightmares 2' Writer Explains The Game's Horrifying Ending". gamingbible.co.uk. Retrieved 13 March 2021.
  4. ^ "Little Nightmres II Enhanced Edition Launch". supermassivegames.com. Retrieved 18 February 2022.