مەحمەت عەلی ئالگونەرھان (بە تورکی: Mehmet Ali Algunerhan) ناسراو بە دڵخواز بینگۆل (١٩٦٦ لە سانجاک - ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە کۆساڵان) چالاکوانێکی سیاسیی کورد، و ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن ھێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراو.

دڵخواز بینگۆل

لەدایکبوون١٩٦٦
مەرگ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٦
ھۆکاری مەرگکوشتن
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان، گەریلا
چالاکبوون١٩٨٨-٢٠٠٦
حیزبی سیاسیپارتی ژیانی ئازادی کوردستان

ژیان دەستکاری

مەحمەت عەلی ئالگونەرھان لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری سانجاک لە پارێزگای بینگۆل لە باکووری کوردستان لە دایک بوو.[١] لەگەڵ بنەماڵەی کۆچی کرد بۆ ئەورووپا. سەرەتای ئاشنایی لەگەڵ بزۆتنەوەی ئاپۆییست لە ئەورووپا بوو و لە ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی فەڕەنسا چالاکییەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکرد. بە دوای ماوەیەک ئەورووپای بە جێ ھێشت و ھاتەوە بۆ کوردستان و لە ساڵی ١٩٩١ وەکوو گەریلا لە چیای قەندیل بوو بە ئەندامی ئارتەشی ڕزگارکەری گەلی کوردستان (ئارگەکە) کە لەو کاتە ھێزی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.[١] دڵخواز بینگۆل لە دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕۆڵێکی ھەرە کاریگەری بوو و وەکوو یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە تا کاتی کوژراونی ئەندامی مەجلیسی ئەی حیزبە بوو. دڵخواز بینگۆل بۆ کاری سیاسی و ئەندامگرتن بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی ئێران چالاک بوو و لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان ھەتا لەناوی کوردەکانی تاران و خۆراسان چالاکیی کرد.[٢]

کوژران دەستکاری

دڵخواز بینگۆل لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە چیای کۆساڵان لە نزیکی شاری مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوت لە بۆسەی ھێزە سەربازییەکانی حکۆمەتی ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ گەریلایەکی دیکە بە ناوی ئیسماعیل سوجای لە ١٤ی تەممووز کوژراو.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری