دوو فوو ( بە چینی:杜甫،لەدایکبووی ٧١٢ بۆ ٧٧٠) شاعیر و سیاسەتوانێکی چینی بوو لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی تانگ لەگەڵ ھاوڕێکەی لی بای،[٢]دو فوو بە زۆری وەک یەکێک لە مەزنترین شاعیرە چینییەکان دەناسرایەوە لە سەردەمی خۆی.[٣] گەورەترین خواستی ئەو ئەوە بوو خزمەتی وڵاتەکەی بکات وەک خزمەتکارێکی مەدەنی، بەڵام نەیتوانی خواستەکانی جێبەجێ بکات و بووە قوربانی کوودەتایەک بەناوی (ئان لووشان) کە لە سەردەمی ئەودا دەستی پێکرد بەسەر ئیمپراتۆرییەتەکە بەھۆی کوودەتاکەی ساڵی ٧٥٥ی زایینی ژیانی ئەوو و تەواوی ولاتەکە کەوتە پشێوییەکی تەواو و ١٥ ساڵی ژیانی بە سەختی بەسەربرد[٤][٥][٦][٧]

دو فوو
وێنەییەک کە دوای دو فوو کێشراوە،
ھیچ وێنەییەکی دو فوو لەبەردەست نییە ئەم بەرھەمە ھەست و بۆچوونی ھونەرمەندێکە لەسەر دوفوو
لەدایکبوون٧١٢
گۆنگ یی لە ھێنان, چین
مردن٧٧٠ (تەمەن ٥٧ بۆ ٥٨)
پیشەشاعیر، سیاسەتوان
مناڵەکاندو زۆنگوێن
دو زۆنگوو
دو فێنگئاڕ
خزم(ەکان)دو شێنیان (باپیرە)[١]
دو سیان (باوک)

ئەگەرچی شتێکی زۆر لەبەردەستدا نییە لەسەر ئەو لەلایەن نووسەرانی ترەوە، کارەکانی دو فوو کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو بەسەر چاندی وێژەی چینی و ژاپۆنی بە نزیکەیی ٥٠٠ لە شیعرەکانی بۆ تەمەنێک مانەوە و بووە جێگەی خوێندنەوە[٣]

دو فوو یەکەم کەسە کە بە شێوەییەکی مێژوویی وەک کەسێک تۆمار بکرێت کە نەخۆشی شەکرەی ھەبووبێت، لە دوا ساتەکانی تەمەنی دا بەدەست شەکرەو و نەخۆشییەکی ترەوە دەنالێنێت، و لە کەشتییەک گیان لەدەست دەدات لە ڕووباری یانگتزی لە تەمەنی ٥٨ ساڵی.[٨]

کۆپییەکیەک لە شعری دو فوو لەلایەن دۆنگ چیچانگەوە بەناوی "زوی گێ سینگ" کە بە شێوەییەکی خۆشنووسی نوسراوە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hung, 19
  2. ^ Young, 2.
  3. ^ ئ ا Ebrey, 103.
  4. ^ Chou, 62.
  5. ^ Hung, 21.
  6. ^ Hsieh, 2.
  7. ^ Hung, 25–28.
  8. ^ SAKAMOTO, Nobuo (1990). "Diabetes: A brief historical retrospect". Journal of the Japanese Association of Rural Medicine (بە ژاپۆنی). 38 (6): 1091–1095. doi:10.2185/jjrm.38.1091. ISSN 1349-7421.

کتێبناسی دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

کتێبەکانی چوان تانگشی کە کۆکراوەی شیعرەکانی دو فووی تێدایە: