دوورکەوتوو (بە ئینگلیزی: Cast Away) فیلمێکی درامیی زیندوومانەوەیی فۆکسی سەدەی ٢٠ەم و دریم وۆرکە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە دەرھێنانی ڕۆبەرت زێمێکیسە، و تۆم ھانکس و ھێلین ھانت ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم فیلمە باس لە کارمەندێکی پۆستەی فێدێکس دەکات کە بۆ ماوەی ٤ ساڵ بە تەنیا لە دوورگەیەکدا دەژی بەھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیەوە. جگە لە وەرزشکردن و لەشجوانی، تۆم ھانکس ڕێجیمێکی توندی گرتەبەر و نزیکەی ٢٥ کیلۆگرامی دابەزاند بۆ ئەم فیلمە بۆ ئەوەی ڕوخسارێکی واقیعیتر لە کەسێکی دوور لە دوورگەیەکی تەنیا نیشان بدات. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی زۆری لێکرا و سەرکەوتنی بازرگانی بەدەستھێنا، تۆم ھانکسیش پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە ٧٣ھەمین خەڵاتی ئۆسکار بەھۆی ئەو ڕۆڵە درەوشاوەیەی.

پۆستەری فەرمیی فیلم

سەرچاوەکان

دەستکاری