دوا وەسێتی ھیتلەر
دوا وەسێتی ھیتلەر ئەو وەسێتنامە بوو کە ھیتلەر لە ٢٩ی نیساندا لە ناو ژێرزەمینەکەیدا لە بەرلین، ئەو ڕۆژەی ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیڤا براون کرد، بە سکرتێری خۆی تراودل یۆنگەی گەیاند. ڕۆژی دواتر، ٣٠ی نیسان، سێ ڕۆژ پێش ئەوەی بەرلین بکەوێتە دەستی سۆڤیەت لە ٢ی ئایاردا، و پێش ھەفتەیەک لە کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم لە ئەورووپا لە ٨ی ئایار، ھیتلەر لەگەڵ ھاوسەرەکەی خۆی کوشت. لە دوو بەڵگەنامەی جیاواز پێکدێت، وەسێتێکی شەخسی و وەسێتێکی سیاسی.
دوا وەسێتی ھیتلەر | |
---|---|
دانەر | ئەدۆڵف ھیتلەر |
وڵاتی بنەڕەت | ئەڵمانیا |
زمان | زمانی ئەڵمانی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٩ی نیسانی ١٩٤٥ |
سەردەم | ئەڵمانیای نازی |
وەسێتی شەخسی
دەستکاریدوا وەسیێتنامەی شەخسی ھیتلەر بەڵگەنامەیەکی بچووکە کە لە ٢٩ی نیسانی ١٩٤٥ لە سەعات ٤ی بەیانی نووسراوە و تێیدا ھاتووە:
- دانپێدانان بە ھاوسەرگیرییەکەم - بەڵام ناوی ئیڤا براونی ھاوسەری نابات - و ھەردووکیان مردنیان ھەڵبژارد لەبری شکستی شەرمەزاری یان تەسلیمبوون و دوای خۆکوشتنیان با جەستەیان بسوتێنرێت.
- کارە ھونەرییەکانی لە «پێشانگەی نیگارکێشان لە شارەکەی خۆی لە لینز لەسەر ڕووباری دانوب» بەجێبھێڵدرێت.
- ئەو شتانەی کە بەھای تایبەتیان ھەیە یان دەکرێت سوودیان ھەبێت، دەچنە ژێر دەستی کەسوکار و ھاوکارە دڵسۆزەکانی وەک سکرتێر فراو وینتەر.
- ھەر شتێکی تری بەقیمەت دەچێتە ژێر دەستی حیزبی کرێکاری نیشتمانیی سۆسیالیست.
- ئەم وەسێتنامەیە لەلایەن مارتن بۆرمانەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەم وەسێتنامەیە جۆزێف گۆبڵز و مارتن بۆرمان و عەقید نیکۆلاس ڤۆن بێلۆف شاھیدین.
نووسەری وەسێتنامە
دەستکاریدوای بەراوردکردنی دوا وەسێتی ھیتلەر بە نووسین و وتارەکانی کە گۆبڵز بۆی دەنووسی. یۆنگە ئیدیعای دەکرد کە ھیتلەر نامیلکەی تێبینییەکانی دەخوێندەوە کاتێک وەسێتەکەی خۆی دەنووسییەوە. لەبەر ئەوەی ھیتلەر لەم ماوەیەدا بە دەگمەن دەینووسی (قۆناغی مانەوەی لە ژێرزەمینەکەدا سەرەتای کۆتایی ئەڵمانیای نازی بوو)، ئەگەری ھەیە گۆبڵز ئەو تێبینییانەی نووسیبێت کە ھیتلەر لە کاتی خوێندنەوەی وەسێتنامەکەدا دەیخوێندەوە.
مردنی شایەتحاڵان
دەستکاریشایەتحاڵەکانی وەسێتی سیاسی ھیتلەر دوای ماوەیەکی کەم گیانیان لەدەستدا. گۆبێڵز و ھاوسەرەکەی لە یەکەمی ئایاردا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا (شەش منداڵە بچووکەکەیان لەگەڵ خۆیان کوشت). بێرگدۆرف و کرێبس شەوی ٢ی ئایار لە حەشارگەکەدا پێکەوە خۆیان کوشت، لەکاتێکدا شوێن و کاتی خۆکوشتنی بۆرمان دیار نییە، بەڵام پاشماوەکانی لە شوێنی حەشارگەکەدا لە ساڵی ١٩٧٢ دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٩٨ بە پشکنینی دی ئێن ئەی پشتڕاستکرایەوە، لەوانەیە کوژرابێت کاتێک ھەوڵی ھەڵھاتنی دا لە ژێرزەمینی فووھر.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ مارتن بورمان - كان ضمن أحد الجماعات التي حاولت الحرب من القبو - استطاع عبور السبريە. وأُبلغ عن موتە في مكان قريب من جسر فايديندامر، وتم رؤية جثتە والتعرف عليھا بواسطة ارتور اكسمان الذي ھرب في نفس الطريق. (بيفور "برلين: سقوط 1945" ISBN 0-670-88695-5. p.383)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دوا وەسێتی ھیتلەر تێدایە. |