دوای ٢٨ ڕۆژ (بە ئینگلیزی: 28 Days Later) فیلمێکی ترسناکی خەیاڵی زانستی، لە ساڵی ٢٠٠٢ لە دەرھێنانی دانی بۆیل، و سیلیان مێرفی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. چیرۆکی فیلمەکە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ڤایرۆسێک بەناوی ڤایرۆسی Rage لە شارەکەدا بڵاودەبێتەوە، کە مرۆڤەکان دەکاتە زۆمبی، لەم نێوەندەدا جیم (کێلین مێرفی) و سێلینا (نائۆمی ھاریس) کە لە شارەکەدان، دەبێت ھەوڵی ڕزگارکردنی خۆیان بدەن. تیمی بەرھەمھێنان مۆڵەتی وێنەگرتنی دیمەنەکانی ڕێگاوبانەکانیان وەرگرتووە بەیانی یەکشەممە لە نێوان کاتژمێر ٧.٠٠ بۆ ٩.٠٠ بوو، لە ئەنجامدا پۆلیس وردە وردە خێرایی ئۆتۆمبێلەکانی بە ھەردوو ئاراستەی ڕێگای خێرا کەمکردەوە، فیلمسازەکانیش توانیان بە بەکارھێنانی ١٠ کامێرا یەک خولەک گرتە ڤیدیۆییە بەکارھێنراوەکان تۆمار بکەن، ھەروەھا زنجیرەی وێنەگرتنی تونێلەکە دوو ڕۆژی خایاند، ئەم کارانە تەنھا بۆ دەرھێنانی ئەم فیلمە کرا. ئەو نەخۆشخانەیەی لەم فیلمەدا بەکارھاتووە نەخۆشخانەیەکی ڕاستەقینەیە. کارگێڕانی نەخۆشخانەکە بۆ کۆتایی ھەفتە بیناکە بە کرێ دەدەن بە سینەماکاران و داھاتی فیلمەکەش ڕاستەوخۆ خەرجییەکانی نەخۆشخانەکە دەدات، واتە پارەی وێنەگرتن ڕاستەوخۆ دەچێتە سندوقی نەخۆشخانەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری