دراگۆن بۆڵ جی تی

زنجیرە تەلەفزیۆنی ئەنیمەی ژاپۆنی ساڵی ١٩٩٦
  ئەم وتارە سەبارەت بە زنجیرەی دراگۆن بۆڵ جیتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە دراگۆن بۆڵ (ڕوونکردنەوە).

تۆپەکانی ئەژدیھا جیتی یان دراگۆن بۆڵ جیتی (بە ژاپۆنی: ドラゴンボールGT، بە ئینگلیزی: Dragon Ball GT) بریتییە لە ئەنیمێیەکی ژاپۆنی وەک بەشێکی لاوەکی سەیر دەکرێت و لەگەڵ چیرۆکە سەرەکییەکە (دراگۆن بۆڵ زێد) ھیچ پەیوەندییەکی نییە.

دراگۆن بۆڵ جی تی
ドラゴンボールGT
(Doragon Bōru Jī Tī)
چەشنئەکشن، هونەری جەنگی، فەنتازیای زانستی، کۆمیدیا
زنجیرە تەلەفیزیۆنی ئەنیمێ
دەرھێنەرئوسامۆ کاسیا
ئاوازدانانشونسوکی کیکوچی
ستودیۆتۆێی ئەنیمەیشن
شەبەکەی ڕەسەنتەلەڤیزیۆنی فوجی
پەخشی ڕەسەن ۷ی شوباتی ۱۹۹٦ ۱۹ی تشرینی دووەمی ۱۹۹۷
ئەڵقەکان٦٤
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

چیرۆکەکە بە وەرگرتنەوەی تۆپەکانی دراگۆن بۆڵ لە لایەن بیلاف لە گۆشکی کامی دەست پێدەکات، بەڵام گۆکو دەردەکەوێت و بە هەڵە ئاواتی ئەوە دەخوازێت کە گۆکو بچووک ببێتەوە، و هەر بەڕاست ڕوویدا. پاشان تۆپە ئەستێرەییە ڕەشەکان لە گەردووندا بڵاو دەبنەوە، و ئەوەش دەبێت بە ئەرک لەسەر گۆکو کە تۆپەکان پێش تێپەڕ بوونی ساڵێک بگەڕێنێتەوە ئەگەرنا زەوی لەناودەچێت. وە لەم بەشەدا گۆکو بەرامبەر دوژمنانێک شەڕ دەکات کە پێشتر لەگەڵ کەسانی وا بەهێزدا شەڕی نەکردووە بەڵام گۆکوش بەهێز دەبێت بەڵکو تەنانەت هاوڕێکانیشی بەهێزتر دەبن و ئەویش کاتێک شەڕ لەگەڵ بەیبی ڤێجیتا و سووپەر ۱۷دا دەکات بە سووپەر سایاجین ٤ دەگات. بەڵام ئەم دووانە بە بەراورد دوژمنی کۆتایی هیچ نین، کە شین شێنرۆنه کە گۆکو توانی بیبەزێنێت بەڵام لەناوینەبرد و ئەویش تۆپەکانی دراگۆن بۆڵی قوتدا و بوو بە ئۆمیگا شێنرۆن. بەڵام ڤیجیتا و گۆهان و ترانکس و گۆتێن بۆ یارمەتیدانی گۆکو دێن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن ئۆمیگا ببەزێنن، پاشان ڤیجیتا بە سووپەر سایاجین ٤ دەگات بەڵام دیسانەوە لەگەڵ ئەم خۆگۆڕینەیەشدا نەیانتوانی ئۆمیگا ببەزێنن، بەڵام لە کوتاییدا ڤیجیتا و گۆکو یەک دەگرن و سووپەر سایاجین ٤ گۆجیتا پێک دەهێنن، و شەڕی ڕاستەقینە دەست پێ دەکەن.

هەروەها دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری