سۆن گۆکو (بە ژاپۆنی: 孫 悟空) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵییە و لە لایەن ئاکیرا توریاماوە لە ساڵی ١٩٨٤ دروستکراوە، ھەروەھا ئەو پاڵەوانی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای دراگۆن بۆڵە.[١][٢][٣] وەک منداڵێکی خاوەن کلکی مەیموون ھات، و ئاشکرای دەکات کە کە کاکارۆتە و جەنگاوەرێکی ئاسمانییە.

سۆن گۆکو "孫 悟空"
کەسایەتیی دراگۆن بۆڵ
یەکەم دەرکەوتنژمارەی یەکی مانگاکە
زنجیرەی یەکەمی ئەنیمێکە
دەنگژاپۆنی: ماساکۆ نۆزاوا
خێزانبارداک (باوک)


جین (دایک)
ڕاتنز (برا)
تشی تشی (ھاوسەر)
سۆن گۆھان (کوڕ)
سۆن گۆتێن (کوڕ)


(پان) (نەوە)
ناوەکانی ترکاکارۆت (ناو لەکاتی لەدایکبوون)

سۆن گۆکو کاتێک بچووک بوو لە لایەن باوکییەوە لە ھەسەرەی ڤیجیتاوە نێردرا بۆ زەوی تا لە ناوی بەرێت ئەمەش چونکە ئەو لە سایاجینەکانە و ئەوان زۆر بەھێزن، و لەوێ پیرەمێردێک دەیدۆزێتەوە و خۆشیدەوێت و بەخێوی دەکات بەڵام ئەو ھەموو کات لاسار و ئاژاوەچی بوو تا ڕۆژێک سەری بەر بەردێک دەکەوێت و بیرەوەری لەیاد دەکات و وەک منداڵە ئاسییەکانی لێ دێت. گۆکو گەورە بوو وە لە کاتی گەورە بوونەکەیدا بە دەستی ەندین ڕاھێنەر مەشقی کرد و لەگەڵ ھاوڕێکانی کە لە ڕێگاکەیدا بۆ ناسینی جیھان پێیان ئاشنا بوون دژی تاوانباران و خراپەکاران شەڕیان کرد. ئەو بە کەسایەتی سەرەکی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای دراگۆن بۆڵ دادەنرێت. و بەدرێژای زنجیرەکە چەندین سەرکێشی جیاوازی ئەنجامداوە. ئەو کەسێکی باشە و حەزێکی زۆری لە خواردنەوە و کەمێکیش زۆر خۆرە و زۆریش بەھێزە.

گۆکو دەتوانێت خۆی بۆ سووپەر سایاجین، و سووپەر سایاجین ٢، و سووپەر سایاجین ٣، و سووپەر سایاجین گۆد، و کایۆکینی شین بگۆڕێت ھەروەھا زنجیرەی ١١٠ خۆی سروشتی کۆتایی لە شەڕەکەی دژی جێرین گۆڕی.

گۆکو کوڕی بارداکە (یەکێک لە سەرکردەکانی سایاجینەکان) ھەروەھا ئەو یەکەم سایاجینی ئەفسانییە (سووپەر) و داھاتووش دەزانێت بە ھۆی توانایەکەوە کە بەدەستی ھێنا کاتێک فریزەر ھەسارەی ڤیجیتایی لەناوبرد ئەمەش چونکە لەو ساتەدا بە ھۆی بەھێزی لێدانەکەی فریزەرەوە دەروازەیەکی کاتیی دەکرێتەوە و ئەو دەکەوێتە ناوی و لەوێ باپیری فریزەر دەکوژێت بە بەکارھێنانی ھێزە ئەفسانییەکەیەوە. گۆکو دوو منداڵی ھەیە، کە ئەوان گۆتێن و گۆھانن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hashiguchi, Takashi (November 18, 2005). "179 Punch Line". Yakitate!! Japan 20. Yakitate!! Japan. Vol. ٢٠. شۆگاکوکان. pp. ١١–١٤. ISBN 4-09-127060-3.
  2. ^ "You're The Tenth Warrior! Goku Goes To See Freeza!!". Dragon Ball Super. Episode ٩٣. June 4, 2017.
  3. ^ "Western+fans,+however,+were+introduced+to+a+Goku+from+later+in+the+series" p. 117. ISBN ١٤٠٥٣٨٤٢٣٩ Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN., 9781405384230. Available on کتێبەکانی گۆگڵ.