دانیاڵ ئەلبێرتۆ پاساڕێڵە (بە ئیسپانی: Daniel Passarella؛ لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٥٣)[١]یاریزانی ھێڵی بەرگری پێشووی تۆپی پێی ئەرژەنتیینی و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین و ئۆرگوای بووە.[٢] کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بوو کاتێک توانیان بۆیەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا نازناوی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨ بەدەست بھێنن و جامەکەی بەرزکردەوە، ھەروەھا لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ بۆجاری دووەم لەگەڵ ئەرژەنتین نازناوەکەیان بردەوە.[٣][٤] ساڵی ١٩٧١ بۆیەکەم جار لە یانەی سارمینتۆ دەستی کرد بەیاریی کرد لە خولی ئەرژەنتین. دوای وازھێنانی لە یاریکردن، دەستی کرد بەئەرکی ڕاھێنەرایەتی. ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لە پێرستی سەد باشترین یاریزانی تۆپی پێ ھاتبوو.[٥] ساڵی ٢٠١٧ ناوی لە ڕیزبەندی باشترین یاریزانەکانی ھەموو سەردەمەکان تۆمارکرا بە ڕیزبەندی ٥٧. پارساڕێڵە لەگەڵ ئەوەی یاریزانی بەرگریکار بوو بەڵام توانی لە ٤٤٧ یاریدا ١٤٣ گۆڵ تۆماربکات، ژمارەیەکی پێوانەیی بوو تا ئەوکانەی ڕۆناڵد کومان توانی ڕیکۆردەکەی بشکێنێت .[٦][٧]

دانیاڵ پاساڕێڵە
S pohárem mistrů světa roku 1978
لەدایکبوون٢٥ی ئایاری ١٩٥٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٠ ساڵ)
Chacabuco, Buenos Aires لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Daniel Passarella – Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-30.
  2. ^ VintageSports.com. "Daniel Passarella – Renowned Player and Manager". VintageSports.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-30.
  3. ^ "Planet World Cup – Legends – Daniel Passarella". www.planetworldcup.com. Retrieved 2022-01-30.
  4. ^ "1986 FIFA World Cup Mexico™: Argentina". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-30.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "Pele's list of the greatest" (بە ئینگلیزی). 2004-03-04. Retrieved 2022-01-30.
  6. ^ "Daniel Passarella Biography – Argentine association football player". pantheon.world (بە canon). Retrieved 2022-01-30.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  7. ^ "Daniel Passarella – Player Profile – Football". Eurosport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-30.