دالیا ئەحمەد (١٩٧٤ لە سلێمانی، عێراق – ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ئەڵمانیا).[١] خانمە گۆرانیبێژێکی کورد بوو.[٢] سەرەتای دەرکەوتنی بۆ ساڵی ٢٠٠٥ دەگەڕێتەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنەکان.[٣] ناوبراو خاوەنی چوار بەرھەمی گۆرانیی بوو، و بە گۆرانیی «ڕێگا» ناوبانگی دەرکرد.[١]

لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەڕەکی (خانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایک بووە.[٤] لە ساڵی ١٩٩٦ چووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە و کوڕێکی ھەیە بە ناوی ئارۆ.[٤]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • ڕێگا[١]
  • چاوەڕوانی (٢٠١٠)
  • دوا خەون[٣]

دالیا ئەحمەد (زیاتر لە ٦ ساڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوە دەیناڵاند)، تاکو لە ڕۆژی شەممە، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ و لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بە ھۆی ئەم نەخۆشییەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ «خانمە گۆرانیبێژێکی کورد کۆچی دواییکرد». rudaw.net. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  2. ^ «ڤیدیۆ...ئەم خانمە گۆرانبێژەی كورد كۆچی دوایی كرد». speemedia.com. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  3. ^ ئ ا «دالیا دووا خەون دەبینێت!». chra.tv. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  4. ^ ئ ا «دالیا ئەحمەد». kurdipedia.org. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری