داری پیتاگۆرس (بە ئینگلیزی: Pythagoras tree) شێوەیەکی تایبەتی فراکتاڵە لە کۆمەڵێک چوارگۆشە پێکھاتووە. ئەم دارە ساڵی ١٩٤٢ لەلایەن مامۆستایەکی ماتماتیکی ھۆلەندی بەناوی ئالبێرت بۆسمەن دۆزرایەوە.[١] لەبەر ئەوەی سێ چوارگۆشەی لەناو دارەکەدا پێکەوە لکاون، سێگۆشەیەکی وەستاو پێک دێنن، و ئەم حاڵەتە لە تیۆرمی پیتاگۆرسدا دەبینرێت، ناوی ئەم دارەیان ناوناوە، داری پیتاگۆرس. ئەگەر گەورەترین چوارگۆشە، چوارگۆشەیەکی ١×١ بێت، دارەکە بە تەواوی لە سندووقێکی ٦×٤دا جێگای دەبێتەوە.[٢][٣]

داری پیتاگۆرس

دروستکردن دەستکاری

دروستکردنی داری پیتاگۆرس بەم شێوەیە کە لە ھەنگاوی یەکەمدا چوارگۆشەیەک دەکێشرێتەوە، پاشان لە دوو سەری سەرەوەی چوارگۆشەکە، دوو گۆشە لە پێوانەی ٤٥ جیا دەکرێتەوە و سێگۆشەیەکی دوولایەکسانی وەستاو پێکدێت. لە ھەنگاوی سێھەمدا لەسەر ئەو دوو لای سێگۆشە وەستاوەکە کە ناکەونە سەر چوارگۆشەی یەکەم، دوو چوارگۆشەی نوێ دروست دەکرێت، و ئەم کارە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە و دارەکە ھەتا دێت گەورەتر دەبێت.

       
ھەنگاوی یەکەم ھەنگاوی دووھەم ھەنگاوی سێھەم ھەنگاوی چوارەم

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.arsetmathesis.nl/bruno0402.htm ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  2. ^ Wisfaq.nl.
  3. ^ Pourahmadazar, J.; Ghobadi, C.; Nourinia, J. (2011). Novel Modified Pythagorean Tree Fractal Monopole Antennas for UWB Applications. New York: IEEE. doi:10.1109/LAWP.2011.2154354.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری