خۆکوژیی ئەندامانی گەنجی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

لێکۆڵەرەوەکان دۆزیویانەتەوە کە ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن و کۆتایی ھێنان بە ژیانی خود لە نێوان گەنجانی گەی و لێزبیان و دووڕەگەزخواز و ترانسجێندەر و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادترە لە خەڵکانی تری کۆمەڵگە، ھۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگە و پەسەند نەکردنی ئەوان و ڕوو بە ڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ھۆمۆفۆبیا. ئەو گەنجانەی کە لە لایەن خێزانەکانیانەوە پەسەند ناکرێن زۆرجار تووشی خەمۆکی درێژخایەن دەبن و لەوانەشە لە وڵاتەکەی خۆیان دووربکەونەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری