خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ڕووسیا

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ڕووسیا ئەو خۆپیشاندانە بوون کە لە ٢٣ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە دژی حکوومەتی ڕووسیا لە بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرۆکی پارتی ڕووسیای ئایندە ئەلێکسی ناڤالنی کە پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕووسیایە دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ڕووسیا ڕاستەوخۆ دەستگیرکرا، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی خۆپیشاندان لە کرملینی ڕووسیا دەست پێ بکات. خۆپیشاندەرەکان داوای ئازادکردنی ئەلێکسی ناڤالنی کرد و ناڕەزایەتی خۆیان لە نەبوونی ئازادی ڕادەبڕین لە ڕووسیا کرد. خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکان دادەنرێت دژی حکوومەتی ڕووسیا و ڤلادیمیر پوتین بە تایبەت.[١][٢]

خۆپیشاندانەکانی ڕووسیا ٢٠٢١
بەشێکە لەopposition to Vladimir Putin in Russia
بابەتی لاوەکیhistory of Russia from 1991 to the present
وڵاتڕووسیا
جێڕووسیا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕێکخەرAnti-Corruption Foundation
ھۆکارPutin's Palace، Yves Rocher case، ڕووسیا لە سەردەمی ڤلادیمێر پوتین
دەبێتە ھۆکاریPalace case
Has goalسەروەریی یاسا
ھاشتاگRussiaProtests
In opposition toڤلادیمیر پوتین، corruption in Russia

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پێکدادانی پۆلیس و لایەنگرانی ناڤاڵنی لە چەند شارێکی ڕووسیا". rudaw. Retrieved 24ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە خۆپێشاندانەکانی ڕووسیا دەستگیرکراون". rudaw. Retrieved 24ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)