خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٧-٢٠١٨

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٧-١٨ وەرزی 63یەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، و وەرزی 26 بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا .یاری کۆتایی لە یاریگای ئۆلیمپیسکی لە شاری کیێڤی ئۆکرانیا لە نێوان پاڵەوانی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید کە لە دوو وەرزی ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، و یانەی لیڤەرپوول ئەنجامدرا .[١] [٢] [٣] پێشتر هەردوو یانە لە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١ بەیەکتر گەیشتوون.لە گێمی یەکەم هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون بەڵام لە گێمی دووەم کەریم بێنزیما لە خوولەکی "٥١"گۆڵی یەکەمی بۆ ریال تۆمارکرد لە خوولەکی ٥٥ سادیۆ مانێ ئەنجامەکەی یەسان کردووە.پاشان گارێس بەیل بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە خوولەکەکانی "٦٣"،"٨٣" جیاوازییەکەی زیاتر کرد و بە ئەنجامی ٣-١ یانەی ڕیال مەدرید نازناوەکەی بۆ جاری ١٣هەمین لە مێژوویدا ، سێیەمین جار لەسەر یەک بەدەستهێنا.[٤] وەک براوە، ڕیاڵ مەدرید وەک نوێنەری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا سەرکەوت بۆ جامی جیهانیی یانەکانی 2018 لە ئیمارات، هەروەها مافی یاریکردنی بەدەستهێنا بەرامبەر براوەی خولی ئەورووپا 2017-18,کە ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو , لە جام سوپەری ٢٠١٨ توانی نازناوەکە بەرێتەوە, سەرەڕای ئەوەش، دەبوو بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەربکەون بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2018-19 [٥] [٦] ئەم خولە بە تایبەتی کاریگەری بڕیارە مشتومڕاوییەکانی ناوبژیوانانی لەسەر بوو، وەک دوو لێدانی سزای ڕوون کە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە یانەی ڕۆما نەدرا. ئەم مشتومڕانە لەنێو ئەو هۆکارانە بوون کە پاڵیان بە یوفا نا بۆ ناساندنی ڤار لە پێشبڕکێیەکەدا کە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2018-19 دەستپێدەکات . [٧]کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی ڕیال مەدرید بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٨]

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٧-٢٠١٨
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
کورتەناوΤσάμπιονς Λιγκ 2017–18
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ63
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٦ی ئایاری ٢٠١٨
سەردەم2017-2018 one-year-period
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
Statistical leaderکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کیلۆر ناڤاس
یاریی کۆتاییییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2018/


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kyiv to host 2018 Champions League final". UEFA.com. Union of European Football Associations. 15 September 2016.
  2. ^ "All you need to know about the Champions League final". UEFA.com. Union of European Football Associations. 2 May 2018.
  3. ^ "Madrid v Liverpool: meet the Champions League finalists". UEFA.com. Union of European Football Associations. 2 May 2018.
  4. ^ "Who is in the 2018/19 Champions League group stage?". UEFA.com. Union of European Football Associations. 26 May 2018.
  5. ^ "Evolution of UEFA club competitions from 2018". UEFA.com. 26 August 2016.
  6. ^ "Who is in the 2018/19 Champions League group stage?". UEFA.com. 26 May 2018.
  7. ^ "L'EUROPA INVOCA LA VAR: TUTTI GLI ERRORI E L'EVIDENZA DEI FATTI CONTRO L'IMMOBILISMO DELLA UEFA". 3 May 2018.
  8. ^ "Champions Cup/Champions League Topscorers". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی دەستکاری