یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨ کۆتا یاریی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ بوو . لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ لە یاریگای ئۆڵمپیسکی لە کیێڤ لە ئۆکرانیا [١] لە نێوان پاڵەوانی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید کە لە هەریەک لە دوو وەرزی ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، و یانەی لیڤەرپوول ئەنجامدرا . [٢] [٣] پێشتر هەردوو یانە لە یاریی کۆتاییی جامی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٨١ بەیەکتر گەیشتوون.
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨ | |
---|---|
بەشێکە لە | 2017–18 UEFA Champions League knockout phase |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئوکراینا |
جێ | یاریگای ئۆڵمپیسکی |
لە پێش | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٧ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ |
کاتی ڕوودان | ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ |
سەردەم | 2017-2018 one-year-period |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
Statistical leader | گارێس بەیل |
ناوبژیوان | Milorad Mažić |
لە گێمی یەکەم هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون بەڵام لە گێمی دووەم کەریم بێنزیما لە خوولەکی "٥١"گۆڵی یەکەمی بۆ ریال تۆمارکرد بەلام لە خوولەکی ٥٥ سادیۆ مانی ئەنجامەکەی یەسان کردووە.پاشان گارێس بەیل بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە خوولەکەکانی "٦٣"،"٨٣" جیاوازییەکەی زیاتر کرد و بە ئەنجامی ٣-١ یانەی ڕیال مەدرید نازناوەکەی بۆ جاری ١٣هەمین لە مێژوویدا ، سێیەمین جار لەسەر یەک بەدەستهێنا. [٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Kyiv to host 2018 Champions League final». UEFA.com. Union of European Football Associations. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «All you need to know about the Champions League final». UEFA.com. Union of European Football Associations. ٢ی ئایاری ٢٠١٨.
- ^ «Madrid v Liverpool: meet the Champions League finalists». UEFA.com. Union of European Football Associations. ٢ی ئایاری ٢٠١٨.
- ^ «Who is in the 2018/19 Champions League group stage?». UEFA.com. Union of European Football Associations. ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (ماڵپەڕی فەرمی)
- یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨: کیێڤ, UEFA.com
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨ تێدایە. |