یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١ کۆتا یاریی جامی ئەورووپای ١٩٨٠-١٩٨١ بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و شەشەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٧ی ئایاری ١٩٨١ لەیاریگای پارک دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا.[١][٢] لیڤەرپوول لە سێیەم یاری کۆتاییدا بەشداری دەکرد، دوای دوو یاری لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ . ڕیال مەدرید لە نۆیەمین یاری کۆتاییدا دەرکەوت، پێشتر شەش جار سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو و دووجاریش دۆڕابوو.بە ئامادەبوونی 48 هەزار و 360 کەس، گێمی یەکەم بێ گۆڵ بوو. لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوول پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک ئالان کێنێدی گۆڵێکی تۆمارکرد. ئەم پێشکەوتنەیان بەدەستەوە گرت و بە ئەنجامی 1-0 بەسەر ڕیال مەدریدی ڕکابەری سەربکەتن و بوونە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٣]سێهەمین جامی ئەورووپای لیڤەرپوڵیان مسۆگەر کرد و پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەک لەلایەن تیپێکی ئینگلیزییەوە بەدەستهێنا. بۆب پایزلی ڕاهێنەری لیڤەرپوول بووە یەکەم ڕاهێنەر کە سێ جار براوەی پاڵەوانێتییەکە بێت.[٤]

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٨٠-١٩٨١
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
جێParc des Princes
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٠
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٢
کاتی ڕوودان٢٧ی ئایاری ١٩٨١
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
براوەیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
ناوبژیوانKároly Palotai




سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ Pye, Steven (2022-05-24). "When Liverpool beat Real Madrid in the 1981 European Cup final in Paris". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ "The Guardian match report - LFChistory - Stats galore for Liverpool FC!". www.lfchistory.net. Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ UEFA.com (1981-05-27). "1980/81: Paisley in a class of his own | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.

بەستەری دەرەکی دەستکاری