یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٧-١٩٧٨ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کەبیست و سێیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ١٠ی ئایاری ١٩٧٨ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا،(شوێنەکە لە بێرن لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئەوروپا لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٧٧ بڕیاری لەسەردرا). [١] لەنێوان یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول و یانەی بروگی بەلجیکی ئەنجامدرا.[٢] [٣]لیڤەرپوول ئەمە دووەم جار بوو بگاتە یاریی کۆتایی لە کاتێکدا یانەی بروگی یەکەم جاری بوو بگاتە ئەم قۆناغە. پێشتر هەردوو یانە جارێک لە ڕکابەرییەکانی ئەوروپادا یەکتریان بینیبوو، کاتێک لە یاریی کۆتاییی خوولی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٧٦ کە لیڤەرپوول بە کۆی گشتی بە ئەنجامی ٤-٣ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.گێمی یەکەم بێ گۆڵ بوو. لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوول پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک کێنی دالگلیش بە پاسێکی گرایم سۆنێس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. ئەم پێشکەوتنەیان بەدەستەوە گرت و یارییەکەیان بە ئەنجامی 1-0 بردەوە و دووەم جامی ئەوروپا و سێیەم نازناوی ئەوروپای لەسەریەک بۆ لیڤەرپوول مسۆگەر کرد، هەروەها بوونە یەکەم هەڵبژاردەی ئینگلیزی کە جامی ئەوروپای پاراست.[٤][٥]

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧٧-١٩٧٨
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
دابەشکاریی کارگێڕیلەندەن
جێWembley Stadium
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٩
کاتی ڕوودان١٠ی ئایاری ١٩٧٨
یانە بەشداربووەکانClub Brugge K.V.، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
براوەیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
ناوبژیوانCharles Corver
تۆمارکردنی گۆڵەکانKenny Dalglish

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Edición del Wednesday 21 September 1977, Página 8 - Hemeroteca - MundoDeportivo.com". Archived from the original on 6 June 2019. Retrieved 23 May 2014.
  2. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ Clark, Stephen (2021-05-11). "Liverpool 1 FC Bruges 0 – 1978 European Cup Final – Wembley Stadium – 10th May 1978". Clarkyboy's Football History (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ "The Guardian match report - LFChistory - Stats galore for Liverpool FC!". web.archive.org. 2021-01-03. Retrieved 2023-12-27.
  5. ^ "Liverpool FC — Homepage". www.liverpoolfc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.

بەستەری دەرەکی دەستکاری