خالید عەزیزی
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
خالید عەزیزی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە شنۆ) سیاسیەتوانێکی کوردە کە وەکوو وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کار دەکات.
خالید عەزیزی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٠ |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی زانستە سیاسییەکان |
پیشە | سیاسەتوان، وتەبێژی حدکا |
حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (ھەتا ٢٠٠٦؛ لە ٢٠٢٢ەوە) حیزبی دێموکراتی کوردستان (٢٠٠٦–٢٠٢٢) |
ناوبراو دوای لەتبوونی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ٢٠٠٦دا وەک کەسایەتی دەرکەوت و پاشان لە یەکەم کۆنگرەی حدک وەک سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا کە بە ژمارە کۆنگرەی چاردەھەم بوو و لەو ساتە بەدواوە لە کۆنگرەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ وەک سکرتێر بەردەوام بووە، ماوەیەکی کاتی دوای کۆنگرەی ١٦ بەناوی پاراستنی پڕۆسەی دێموکراسی، وازی لە پۆستی سکرتێری ھێنا و مسەتەفا مەولوودی لە جێگەی ئەو وەکوو سکرتێر دەستنیشان کرا، بەڵام دوای ماوەیەک و لە کۆنگرەی ١٧ی ئەم حیزبە خۆی بۆ سکرتێری پاڵاوتەوە. پێش ساڵی ٢٠٠٦ ناوبراو وەک بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەروەھا چەند وڵاتی ئەورووپایی چالاکیی دەکرد.[١][٢]
شوێنی لەدایکبوون
دەستکاریخالید عەزیزی کوڕی ڕەحمان لە ساڵی ١٩٦٠ی زایینی لە گوندی ئاڵیاوێ نێوان شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە دایکبووە.[١]
ئاستی خوێندن
دەستکاریخالید عەزیزی خوێندنی ماستەری لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات تەواو کردووە.[١]
ژیانی سیاسی
دەستکاریخالید عەزیزی لە سەرەتای لاوێتی و لە دەستپێکی شۆڕشی ١٩٧٩ی گەلانی ئێران تێکەڵ بە ڕیزی تێکۆشەرانی کورد بووە. عەزیزی تێکۆشانی حیزبیی خۆی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەست پێکرد بەڵام لە سەرەتاێ دەستپێکردنی باسەکانی ناو کۆمەڵە لە پێناو پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دا، وازی لە کۆمەڵە هێنا و چوە ناو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و تا ئێستا پۆستی جۆراوجۆری لەناو حیزبی دێموکراتدا بەڕێوەبردووە. پێش ئەوەی وەکوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرێ، بەر لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکانی حیزبی دێموکرات بووە. دوای تەواو بوونی دەورەی سکرتێریی عەبدوڵڵا حەسەنزادە و دەستپێکی کێشە ناوخۆیییەکانی حیزبی دێموکرات لە دوای کۆنگرەی ١٣ کە بووە ھۆی لەتبوونی ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا، ناوبراو لە کۆنگرەی ١٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا توانی دەنگی متمانەی زۆرینەی کۆنگرە بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و سەرەتا تا ٢ ساڵ وەک ڕاوێژکاری دەفتەری سیاسی و دواتر وەک سکرتێری گشتی دەستنیشان بکرێ. ھەروەھا لە کۆنگرەکانی ١٥ و ١٦ ئەو حیزبەش توانی ھەمان دەنگی متمانەی زۆرینەی کۆنگرە وەدەست بێنێ و لە ھەمان پۆست دا بمێنێتەوە. ناوبراو لە نێوان ئەنداما و لایەنگرای حیزبی دێموکرات و ھەروەھا چاودێرانی سیاسی بە کەسێکی نوێخواز ناسراوە. چەند مانگ دوای کۆنگرەی ١٦ی حدک وازی لە پۆستی سکرتێری ھێنا و لە ١٥ی ژانویەی ٢٠١٧ مستەفا مەولوودی لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی بە سکرتێری حدک دیاری کرا.[٣] کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکڕات لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ھەتاوی) دووبارە خالید عەزیزی وەکوو سکرتێری ئەو حیزبە ھەڵبژاردەوە.[٤] لە ئابی ٢٠٢٢دا، لەدوای یەکگرتنەوەی حدک و حدکا، ئەو وەکوو وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ھەڵبژێردرا.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/rudawy_emro_13012016
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ http://www.kurdistanukurd.com/?p=2582
- ^ [کوردستان و کورد «http://www.kurdistanukurd.com/?p=46439»]. 16/11/2019. لە 18/11/2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخی|title=
|url=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «دوو حزبی كوردی دوای 16 ساڵ یەكیان گرتەوە، بۆ یەكەمجار فەرەنسا نێوەندگیری كردن». micnews. ٢١ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
پەسندکراوی کۆنگرەکانی ١٤، ١٥ و ١٦
http://fa.kurdistanukurd.com/files/barnmeasasnameFA..pdf ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
http://fa.kurdistanukurd.com/files/barnmeasasnameFA.pdf ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
http://fa.kurdistanukurd.com/files/asnad1.pdf ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
http://fa.kurdistanukurd.com/files/asasnama.kdp_.pdf ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
http://www.bbc.com/persian/tv/2010/03/100301_l42_hardtalk_azizi.shtml
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/100220167
http://www.kurdistanukurd.com/?p=2582
http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/rudawy_emro_13012016
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خالید عەزیزی تێدایە. |