خالید سەلام سەعید شوانی (لەدایکبووی ١٩٧٥). لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری ھەرێم.لە ٢٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بوەتە وەزیری دادی حکومەتی عێراق لە کابینەی محمد شیاع سودانی.[١] خالید بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە دوو خوولدا بووەتە ئەندام پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠١٠ وە ٢٠١٤-٢٠١٦، ھەروەھا ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری عێراق فوئاد مەعسووم بووە.

خالید شوانی لەکاتی لێدوان لەگەڵ دەنگی ئەمریکا

خالید بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا ھەیە، لەئێستادا قوتابی دکتۆرایە لە کۆلێژی حقوقی زانکۆی مەنسوورە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ یەکێتی ناوی کاندیدەکانی خۆی رادەستی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، لە ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی خالید شوانی ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ڕۆژی ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.