حەشاشین (عەرەبی: آلحشاشین) ئەو دەستەواژەیەیە کە ئاماژە بە ئیسماعیلییە نیزارییەکانی سەدەی نێوان ١١ھەم و ١٢ھەم دەدات. زیاتر وەکو باندێکی نھێنی بووە کە سەرکردایەتی لە "پیاوە پیرەکەی چیاکەوە وەرگرتووە". نیزارییە ئیسماعیلییەکان لقێکی ئیسلامی بوون کە لە کۆتایی سەدەی یازدەھەم لە ئیسماعیلی جیابوونەوە، کە بە ھەمان شێوە لقێکە لە شێعەی ئیسلام. لەگەڵ دروستبوندا، نیزارییەکان بوون بە ھەڕەشەیەکی بەھێز بۆ سەر سوننە سەلجووقییەکان، بە ھۆی دەستبەسەرداگرتنی چەندەھا ڕێگای نێوان چیاکانی ئێران، (و لە دوایشدا سوریا) بە سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی حەسەن سەباح (کە بە دروستکەری گروپەکە ناودەبرێت.) ھەتاکو ویلایەتێکی نیزاریی ئیسماعیلی بچەسپێنێت. لە کاتێکدا ناوی حەشاشین ھەموو لقی نیزاریی دەگرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنھا بەشێکی بچوک لەم لقە کە بە فیدایی یان فیداکاران ناودەبران کاری تیرۆرکردنیان ئەنجام دەدا. لەبەر ھۆکاری نەبوونی ھێز، نیزارییەکان پشتیان بەم جەنگاوەرە پرۆڤە پێکراوانە بەستبوو بۆ ئەنجامدانی تیرۆرکردنی کەسایەتییە دیاری کراوەکان، و لەماوەی ٣٠٠ ساڵدا توانیان بە سەرکەوتووی دوو خەلیفە، و چەندەھا وەزیر، سوڵتان و سەرۆکی کروسایدەر تیرۆر بکەن. لە ژێر سەرکردایەتی ئیمام ڕوکنەدین خورشا، ویلایەتە نیزارییەکە بەرەو کەمبوونەوەی ناوەکی چوو، تا لە دوایدا کۆتایی هات کاتێک ئیمامەکە قەڵاکانی بە دەستی مەغۆلە داگیرکەرەکانەوە دا. بەڵگەکان لەسەر مێژوو و بیروباوەڕی ئیسماعیلییەکانی ئەم سەردەمە کەمە و زۆربەی دەستنووسەکان لەلایەن ناحەزەکانیانەوە نوسراوە. ماوەیەکی زۆر دوای نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنیان، هێنانە بەرباسی بکوژەکان لە بەڵگە ئەورووپییەکاندا بەدی کەوتن وەکو نووسینەکانی مارکۆ پۆلۆ، کە وەکو بکوژی پڕۆڤەپێکراو نیشانیان دەدات، بەرپرس بەرامبەر سیستمی کۆتاییهێنان بە کەسی بەرامبەر یان دوژمنکار. هەرلەوکاتەشەوە وشەی (ئەساسن) بەکارهێندراوە بۆ خستنەڕووی بەکرێگیراوێک یان بکوژێکی پرۆفیشناڵ، کە هەمان شتە لەگەڵ وشەی (ئەساسنەیشن) کە هەموو کارێکی کوشتن لە خۆدەگرێت، بەتایبەتی کوشتنی کەسێکی گرنگی بەرامبەر بەهۆی هۆکارێکی ڕامیاری.

جەنگاوەرە خاچپەرستەکان لە نیزارییەکان دەترسان، وەکو گروپێکی بکوژ ئاماژەیان پێ دەکردن. کۆمەڵەچیرۆکی جەنگاوەرە خاچپەرستەکان لەسەر بکوژەکان لەلایەن مارکۆ پۆلۆوە زیاتر پەرەیان پێدرا.

سەرچاوەکان دەستکاری