حەسەن قیق (حەکیمی فەلەستین؛ ١٩٤٣–٢٠٠٦) فەلەستینییە و لە گوندی بورج لە قەزای ھێبرۆن لەدایکبووە، سەرکردە و دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماسە. ئەندامی ئۆفیسی کارگێڕی ئیخوان موسلیمین بووە لە کەناری ڕۆژاوا، پاشان بووە ئەندامی ئۆفیسی کارگێڕی ئیخوان موسلیمین لە کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە.[١] ئەو کەسە بوو کە بیرۆکەی زیادکردنی ئەلیفێک بۆ کورتکراوەی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (ح.م. س) ھێنایە ئاراوە بۆ ئەوەی ببێتە حەماس ئەمە لەسەر داوای خۆی تەرخانکرابوو، بەڵام[٢] دوای مردنی بڵاوکرایەوە، بە یەکێک لە بەشداربووانی سەرەکی دادەنرێت لە داڕشتنی بەیاننامەکانی و دامەزراندنی میساقی حەماس. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی گوندی بورج و لە قوتابخانەی دورا وەرگرتووە، بڕوانامەی ئامادەیی لە قوتابخانەی پیشەسازی عەممان لە ئوردن بەدەستھێناوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیکی لە پەیمانگای پیشەسازی باڵا لە بەغدا لە ساڵی ١٩٦٦ تەواو کردووە. بەشداری کردووە لە چاپکردنی قورئانی مزگەوتی ئەقسا لە ساڵی ٢٠٠٥.[٣]

لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٦ لە قودس کۆچی دوایی کردووە،[٤] و وەزیری پێشووی کاروباری قودس، خالد ئەبو عەرەفە کتێبی حسن القیق.. وثائق وأوراق ی لەسەر نوسیوە.[٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «حسن القیق» (بە عەرەبی). ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «الرسالة للإعلام | (خاص_الرسالة) القیق.. أسماھا». موقع نبض. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «حسن سلیمان القیق 40 عامًا من العطاء». القدس البوصلة (بە عەرەبی). ٦ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «حسن القیق.. تعرف علی أول من اختصر اسم حماس». palinfo.com (بە عەرەبی). ١٠ی شوباتی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «کتاب جدید یجمع سیرة ووثائق المھندس حسن القیق». فلسطین أون لاین (بە عەرەبی). ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.