خەلیل

شارێکی فەلەستینی
(لە حەبرۆنەوە ڕەوانە کراوە)

خەلیل یان حەبرۆن، شارێکی فەلەستینییە، و ناوەندی پارێزگای خەلیلە. دەکەوێتە کەناری ڕۆژاوا و نزیکەی ٣٥ کم لە باشووری ئورشەلیمەوە دوورە. لەلایەن کەنعانییەکانەوە لە سەرەتای سەردەمی برۆنزی دامەزراوە، ئەمڕۆ گەورەترین شاری کەناری ڕۆژاوایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەرەوە، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٢١٥ ھەزار کەس بووە، بە ڕووبەری ٤٢ کیلۆمەتری دووجا.[١] شارەکە بە گرنگییە ئابوورییەکەی دەناسرێتەوە، چونکە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندە ئابوورییەکانی کەناری ڕۆژاوا. خەلیل گرنگییەکی ئایینی ھەیە بۆ سێ ئایینی ئیبراھیمی، وەک چۆن مزگەوتی ئیبراھیمی لە ناوەڕاستی شارەکەدا مەزارگەی پێغەمبەرانی ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقووب و ھاوسەرەکانیان لەخۆدەگرێت.

پەڕگە:سماء الخلیل.jpg
خۆراوابوون لە شاری حەبرۆن

شاری خەلیل لە ئێستادا دابەشکراوە بەسەر شارۆچکە کۆنەکە و شارۆچکە نوێیەکەدا، و لەلایەن شارەوانی خەلیلەوە بەڕێوەدەبرێت، کە لە ساڵی ١٩٢٧ شارۆچکەکان دامەزراوە، و ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە زیاتر لە ٦٨٤ ھەزار کەسە (٢٠١٤). شارۆچکە کۆنەکە دەکەوێتە تەنیشت مزگەوتی ئیبراھیمی. پێکدێت لە کوچە و خانوو و دووکانە کۆنەکان و چەندین بازاڕیش لەخۆدەگرێت. ئیسرائیل بەشێکی زۆری دادەخات و ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل تێیدا جێگیر دەکات بەھۆی بوونی کۆبوونەوەی ئەم دوایییەی جوولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس کە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی خانووبەرە دەدەن لەو لەو ناوچەیە. ئیسرائیل نزیکەی ٢٠٪ی ڕووبەری شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە بەپێی ڕێککەوتنی دووبارە جێگیرکردنەوە لە ساڵی ١٩٩٧ لە حەبرۆن بەڵام دەسەڵاتی فەلەستین بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی کاروباری سڤیلی فەلەستینییەکانی ئەوێ. ھەروەھا شارەکە بە چەندین نیشینگەی ئیسرائیل دەورە دراوە، گەورەترینیان نیشتەجێبوونی کیریات عەربە، و نیشتەجێبوون و کۆمەڵگاکانی جوولەکەکان لەلایەن دەزگایەکی شارەوانی جیاوازەوە بەڕێوەدەبرێن. شارەکە یەکێکە لە چوار شارە پیرۆزەکەی ئایینی جوولەکەکان.

لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونێسکۆ) شاری کۆنی خەلیل و مزگەوتی ئیبراھیمی خستە لیستی کەلەپووری جیھانی لە مەترسیدا وەک ناوچەیەک کە بە بەھای جیھانییەکەی ناسراوە، شاری خەلیل و مزگەوتی ئیبراھیمی زۆرینەی دەنگی وڵاتانی بەشداربووی بەدەستھێنا لە دەنگدانەکەدا کە لە شاری کڕاکۆفی پۆڵەندا بەڕێوەچوو.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ 1 2 الصفحة 80, السلطة الوطنیة الفلسطینیة الجھاز المرکزی للإحصاء الفلسطینی. «نسخة مؤرشفة». لە 31 مایو 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ «الخلیل تنتصر فی الیونسکو». لە 7 یولیو 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)