حیزبی کرێکارانی سۆسیالیستی ئێران

حیزبی کرێکارانی سوسیالیستی ئێران(بە فارسی: حزب کارگران سوسیالیست ایران)

حیزبی کرێکارانی سوسیالیستی ئێران
دامەزراندن١٩٧٩
ڕۆژنامەکارگر، کارگر سوسیالیست
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
تروتسکیسم
انترناسیونالیسم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ماڵپەر
http://www.hks-iran.com/hks/index.html

پێشینە‏ دەستکاری

‏‏‏ ‏لە ڕێبەندانی ١٣٥٧ بە تێکەڵ بوونی دوو گووپی ترۆتسکیستی، حێزبی کرێکارانی سوسیالیست پێک ھات. ئەم دوو گرووپە ‏بریتی بوون لە: "گرووپی ئۆرووپا" و "گرووپی ستار". ‏ ‏ئەندامانی گروپی ئۆرووپا، تاقمەیێک بوون لە خوێندکاری ئیرانی نیشتەجێ لە ئینگلیس، فەرانسە و چەند وڵاتی تری ئۆرووپایی، ‏کە زۆربەیان لە ژێر کاریگەری شۆڕشی کوبا و شڕی ڤیێتنام و خەباتی خوێندکارانی دەیەئ ١٩٦٠ ڕوویان کردبوە تێکۆشانی ‏سیاسی ولە کنفدراسیون دانشجویان ایرانی (کۆنفیدراسیۆن خوێندکارانی ئیرانی) دژی دیکتاتۆری شا خەباتیان ئەکرد.

بە پێچەوانەی رەوتی سیاسی ئەو سەردەمە کە زۆربەی جەوانانی چەپ ئاڵا ھەڵگری فکریەت استالینیسم، مائویسم و خۆرۆشچۆفیسم ‏بوون، ئەوان لە باری سیاسیەوە روویان لە ترۆتسکیسم کرد. ئەم کۆرە لەبار بیر و باوەڕەوە پەسەند کراوەکانی چوار کۆنگرەی ‏ھەوەڵی کۆمینتێرن (بەین المیلەل سێھەم)، ھەڵوێستە کانی ترۆتسکی و ئۆپۆزیسیۆنی‌چەپی حیزب کۆمۆنیست‌سۆڤیێت و بەرنامەی تێپەر ‏بوون بۆ شۆڕشی سوسیالیستی لیۆن ترۆتسکی یان بۆ ئامادەکاری دامەزراندنی حیزبی شۆڕشگێر – کرێکاری لە ئیران بەدەستەوە گرت. ‏کۆڕەکە بە نیوی ئەنتێر ناسیۆناڵیست، پەێوەست بوو بە ئەنتر ناسیونالی چوار و ئەندامەکانی لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکانا ھاو ‏کاریان‌ئەکرد لە گەڵ لقی ئەنترناسیۆناڵی ئەو ولاتانە کە تیا دا دەژیان. لە بەینی سالەکانی ١٣٥٣ -١٣٥٩ کۆرەکە بڵاڤۆکێک تیۆری – ‏سیاسی بە نێوی کندو کاو لە لەندەن دواجار لە تارانیش بڵاوئەکردەوە.

لە ھەمان ساڵانی پێک ھاتنی کۆرەکە لە ئۆرووپا، تاقمەیێک لە خوێندکارانی ئێرانی لە وڵاتانی یەک‌گرتووی ئەمریکا لە ژێر ‏کارکردی حیزبی کرێکارانی‌سوسیالیست ئەمریکا، کە لقی بەین‌الملل چوارەم لەو وڵاتە بوو، سەرەنجیان بەرەو ترۆتسکیسم ڕاکێشرا. ‏و بە نیوی کۆڕی"ستار"، لە دەوری بڵاڤۆکی "پیام دانشجو" خۆیان ڕیکخست. لە سەردەمی شؤڕشی ئێران ئەندامانی دوو کۆرەکە تێکۆشانی خۆیان گواستەوە بۆ ئێران و لە سەردەمی کۆنگرەی وەحدەت حیزبی ‏کریکارانی سوسیالیست ئێران (حزب کارگران سوسیالیست ایران) یان دامەزراندو بڵاڤۆکی "کارگر" یان بڵاو کردەوە.

پاش شۆڕشی ١٣٥٧‏ دەستکاری

تێکۆشانی حیزب لە مەڕ بەرگری لە حقۆقی دیمۆکراتیک ژنان، گەلی عەرەب، بیکاران و زەحمەتکێشان لە خوزستان گاریگەریێکی ‏فراوانی کردە سەر بیر وباوەری خەلک لە ناوچەکە، و بوو بە ھۆی پەرۆشی رژیم. تێکۆشەرانی حیزب لە خوزستان، بەتایبەت لە ‏ئەھواز، کەوتنە بەر پەلاماری رژیم. حکومەت ١٥ئەندامی حیزبی لە ئەھواز دەس بەسەر کرد و حۆکمی ئیعدامیانی دەرکرد. بە ھۆی ‏تیکۆشانێکی تەبلیغی بەر بڵاو کە حیزب بۆ ئازادی ئەوان وەڕێخست و ھەر وەھا بەھۆی گوشاری نیو نەتەوەیی، رژیم ناچار بوو ‏پاش ٩ مانگ ھەموان ئازاد بکات. لە شارەکانی تر ئەوانەی کە بڵاڤۆکی "کارگر" یان ئەفرۆشت ئە کەوتنە بەر ئەزیت و ئازاری ‏کەسانی سەر بە رژیم. ھێرشی رۆژ لە سەر ڕۆژ و گۆشاری بەر دوام دژی ئەندامانی حیزب، بیرۆکەی ھەل‌پەرەستی و سازان لە ‏گەڵ رژیمی خۆمەینی لە ناو حیزب دا بەقەوەت کرد. ئەو ھێڵە ھەلپەرەستانە زێدەتر لە لایەنی ڕێبەرانی گروپی "انجمن ستار" ی ‏پێشوو ئەھاتە گۆڕ.

دابڕان‏ دەستکاری

دەرەنجام پاش شەش مانگ تێکۆشان، ئەندامانی گرووپی پێشووی"انجمن ستار" لە حیزب ئینشعابیان کرد (دابڕان) و پاش ماوەیێک ‏نیوی حیزبی کرێکارانی شۆڕشگیریان (حزب کارگران انقلابی) بۆ ڕێکخراوەکەیان ھەڵبژارد. بڵاڤۆکی کار لەسەر ویستی گروپ ‏داخرا و بەرپرسی بڵاڤۆکەکە کەوتە شووێنی وەرگرتن ئیجازە لە دەوڵەت جمھووری ئیسلامی، ایجازە وەرگرتن چەند مانگێکی خایاند ‏، پاشان دەوری دووھەم بە تێکڕا کەوتەخزمەت رژیم ودەستی بەکار کرد. ئەم گرووپە چەند ساڵێک بە سازان لە گەڵ رژیم ئیسلامی ‏بەردەوام بوو، دەرەنجام دەستیان لە کار کشایەوە و حیزبەکەیان داخست. پاش لەت بوونی حیزبەکە، بەرەی خەباتکار بە ڕاگرتنی نیوی حزب کارگران سوسیالیست لە بار و دۆخی نا یاسائی بڵاڤۆک‌ھای ‏چە باید کرد، کارگر سوسیالیست، نظم کارگر بڵاو ئەکاتەوە، و بە دامەزراندنی انتشارات طلیعە کۆمەڵێک بابەتی مارکسیستی ‏تەرجۆمە و بڵاو ئەکاتەوە. لە ساڵانی١٣٦٠ تا ١٣٦٢ حیزب پەیوەندی لە گەڵ باڵی فیدائیانی ئەقەلیەت بوو، کە پاش ھەڕەشە و زەبری حکومەت بۆ سەر ‏فیدائیەکان، ئەم پەیوەندیە تیک چوو. پاش ھێڕشی خوێناوی ڕژیم بۆ سەر چەپ لە ساڵی ١٣٦٢ گروپەکە بە تەواوی تێک چوو. چەند ‏کەس لە پاشماوەی ئەم گرووپە پەنابەری فرانسە بوون و لە پاریس بەین ساڵانی ١٣٦٢تا١٣٦٨ بڵاڤۆک سوسیالیسم و انقلاب یان ‏بڵاو ئەکردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری