حوسێن کامیل حەسەن مەجید (١٨ی حوزەیرانی ١٩٥٤ – ٢٣ی شوباتی ١٩٩٦)، وەزیری پێشووی پیشەسازیی سەربازیی عێراق و زاوای سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بوو (ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕەغد سەددام حوسێن کردووە). لە گوندی تەل زەھەب لە شاری تکریت لە پارێزگای سەلاحەدین لەدایکبووە.[١][٢][٣]

حوسێن کامیل مەجید
بە عەرەبی: حسين صدام حسن
لەدایکبوون٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤
شانشینی عێراق، Arab Federation
مردن٢٣ی شوباتی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٢-٢٣) (٤١ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ھۆی مەرگتەقەکردن
شوێنی ناشتنبەغدا
ھاوسەرڕەغد سەددام حوسێن
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعس
پلەی سەربازیژەنەڕاڵ
ناکۆکیشەڕی ئێران و عێراق، ڕاپەڕین
لقی سەربازیھێزە زەمینییەکانی عێراق
خەڵاتەکانGrand Cross of the Order of Civil Merit

لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ ڕەغدی ھاوسەری و سەددام کامیل حەسەنی برای و خێزانەکانیان بەرەو ئوردن دەڕۆن و داوای پەنابەری سیاسییان لە شای ئوردن شا حوسێن کرد و وازھێنانی لە ڕژێمی بەعس ڕاگەیاند، لە ساڵی ١٩٩٩ لە ئوردن مایەوە تا مانگی شوباتی ١٩٩٦ دوای ئەوەی لێخۆشبوونی لە سەددام حوسێن وەرگرت، بەوەی زیانیان پێ نەگەیەنێت، بەڵام دوای گەڕانەوەیان خێڵەکەی لە ٢٣ی شوباتی ١٩٩٦ ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا، کە ڕۆژنامەکانی عێراق ناویان نا ھێرشی جیھادی، کە بووە ھۆی کوشتنی ئەو و سەددامی کامیلی برای و کامیل حەسەنی باوکی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری