حاجی کاروان
کەنعان نەجمەددین ئەحمەد ناسراو بە حاجی کاروان لەدایکبووی ١٩٧٠ی گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک، قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە، لە ساڵی ١٩٩١ ی زایینی شاری کەرکووک جێدەهێڵێت و ڕوو لە شاری ھەولێر دەکات لەگەڵ ڕێکخراوی خێرخوازی ڕابیتەی ئیسلامی کورد دەست بەکاری خێرخوازی دەکات، لە ٤ی نیسانی ١٩٩٤ حاجی کاروان بەیاریدەدەری هەریەک لە عەبدولڕەحمان سدیق و ئوسامە جەمیل ڕادیۆی دەنگی یەکگرتوویان دامەزراند، لە ساڵی ١٩٩٧ بووەتە بەڕێوبەری ھەمان ڕادیۆ، لە ساڵی ١٩٩٩ بەمەبەستی کاری بانگەواز سەردانی ئەورووپا دەکات و لەوێوە کاری بانگەوازی ئەو دەست پێدەکات، و لە ساڵی ٢٠٠٣ گەڕایەوە کوردستان و درێژەی بەکاری خێرخوازی و بانگەواز کردن دایەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٤ بەهاوکاری سوهەیب جەمیل هەستا بەدامەزراندنی ڕێکخراوی بەختەوەری، لە ساڵی ٢٠١٠ لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق خۆی پاڵاوت لە لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و دەرنەچوو وە بەمەش درێژەی بە کار و چالاکییە خێرخوازییەکانی دا و لەئێستاشدا خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بەختەوەرییە کە گۆڤارێکی ئاینی و گەشەپێدانی مرۆیییە و ھاوکات خاوەنی دەزگای بەختەوەریی خێرخوازییە و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنیشە لەکەناڵی سپێدە و چەند کەناڵێکی ناوخۆیی کوردستان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی ٢٠١٣ لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و لەدوایشدا کە ئەنجامەکانی دەرچوو ناوبراو ئەمجارەیان سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بووە ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کورستان.
حاجی کاروان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکوک |
نیشتەجێی | هەولێر |
نەتەوە | کورد |
ئایین | ئیسلام |