جەیکب جێرمیا سولیڤان (لەدایکبووی ١٩٧٦)[١] کاربەدەستێکی حکومەتی ئەمریکایە و لە ئێستادا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییە بۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن. جەیک پێشتر ڕاوێژکاری باڵا لە بواری سیاسەت بوو بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ھیلاری کلینتۆن[٢] ھەروەھا جێگری سەرۆکی دەستەی کاروبار بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. جەیک ھەروەھا ڕاوێژکارێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا بوو بۆ دانوستانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و پرۆفیسۆر بووە لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەیڵ.

جەیک سولیڤان
جەیک سولیڤان لە ساڵی ٢٠١٦
جەیک سولیڤان لە ساڵی ٢٠١٦
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستبەکاربوون
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
سەرۆک کۆمار جۆو بایدن
جێگر ئێلیزابێت شێروود ڕانداڵ
دوابەدوای ڕۆبێرت ئۆبرایان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٢٦ی شوباتی ٢٠١٣ – ١ی نیسانی ٢٠١٤
جێگری سەرۆک جۆو بایدن
پێشینە تۆنی بلینکن
پاشینە کۆڵن کاھڵ
بەڕێوەبەری دەستەی دانانی پلانە سیاسییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٤ی شوباتی ٢٠١١ – ١٥ی شوباتی ٢٠١٣
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
پێشینە ئانی ماری سلۆتەر
پاشینە دەیڤد مەکین
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون جەیکب جێرمیا سولیڤان
١٩٧٦ (تەمەن ٤٧–٤٨)
بێرلینگتن، ڤێرمۆنت, ئەمریکا
پارتی سیاسی پارتی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان) مارگرێت گودلاندەر
پەروەردە بەکالۆریۆس لە ھونەر، زانکۆی یەیڵ
ماستەر لە فەلسەفە، زانکۆی ئۆکسفۆرد

جەیک لە ئیدارەی ئۆباما کاری کردووە وەک جێگری یاریدەدەری ئۆباما و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. جەیک ھەروەھا وەک بەڕێوەبەری دەستەی دانانی پلانە سیاسییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە لەگەڵ کارکردنی وەک جێگری سەرۆکی دەستەی کاروبار بۆ ھیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.[٣]

لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ جۆو بایدن وەک سەرۆکی ھەڵبژێدراو ڕایگەیاند کە سولیڤان لەکابینەی خۆی دا بەڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دادەنێت و لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە لە پۆستەکەدایە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jake Sullivan: Joe Biden's national security adviser one of youngest to hold key role". November 24, 2020.
  2. ^ Nather, David (2015-04-14). "Clinton names top 3 wonks for campaign". Politico (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-28.
  3. ^ "Jake Sullivan". The Washington Post. July 23, 2012. Archived from the original on December 1, 2012. Retrieved December 24, 2013. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Pager, Tyler; Epstein, Jennifer; Mohsin, Saleha (November 22, 2020). "Biden to Name Longtime Aide Blinken as Secretary of State". Bloomberg News (بە ئینگلیزی). Retrieved November 23, 2020.