جەیمس ڕایت فۆلی (ماوەی ژیان:١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ تاکوو ١٨ی ئابی ٢٠١٤) ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی و ڕاپۆرتکاری ڤیدیۆیی بوو. لەکاتی کارکردنی وەک ڕۆژنامەنووسی ئازاد لەبەرەکانی جەنگ لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سووریا لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانی سووریا لە باکووری سووریا بەدیل گیرا ئەمەش لە ڕؤژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بوو ، دواتر لە ئابی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام سەریپەڕێنرا[٢].لایەنی ئەنجامدانی کارەکە کە داعشە هۆکاری کووشتنی جەیمس دەگەڕێننەوە بۆ بەشداریکردنی ئەمریکا لە بۆردومانکردنی داعش لە عێراق.[٣][٤] جەیمس بووە یەکەم هاونیشتمانی ئەمریکی کەلەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بکووژرێت.بەر لەوەی ببێتە ڕؤژنامەنووس جەیمس مامۆستا بوو لەدامەزراوەیەکی قازانجنەویستی ئەمریکی مامۆستایەتی کردووە بەناوی (Teach For America).

James Wright Foley
لەدایکبوون (١٩٧٣-١٠-١٨) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣
Rochester, New Hampshire, ئەمریکا.
ونبوون٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
 سووریا
مەرگ١٩ی ئابی ٢٠١٤(٢٠١٤-٠٨-١٩) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگسەرپەڕاندن
نەتەوەئەمریکی
ناوەکانی ترجیم فۆلی
پیشەوێنەگری ڕۆژنامەوانی
خاوەنکارگلۆبال پۆست
ئاژانسی فرانس پرێس
باوان(ەکان)جۆن فۆلی
دیانە فۆلی[١]

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «James Foley's Parents Recall Son's 'Big Heart'». ABC News. American Broadcasting Corporation. ٢٠ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ http://www.military.com/video/operations-and-strategy/terrorism/isis-beheads-us-journalist-james-foley/3739192455001/
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.cbsnews.com/news/steven-sotloff-american-journalist-threatened-with-isis-execution