جەیمزی یەکەمی ئینگلتەرا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جەیمزی یەکەمی ئینگلستان یان جەیمزی شەشەمی سکۆتلەند (١٥٦٦–١٦٢٥؛ بە ئینگلیزی: James VI and I) پاشای سکۆتلەند و لە دوای ماوەیەک ئینگلستان و ئیرلەند بوو.
منداڵی
دەستکاریجەیمزی شەشەم لە ١٩ی جولایی ١٥٦٧دا لە تەمەنی سی مانگیدا بوو بە پاشای سکۆتلەند، لە ئەو کاتەدا دایکی واتە ماری شاژنی سکۆتلەند لە لاکلێڤێندا ئەسیر بوو. جەیمز ھەشت مانگانە بوو کە باوکی، واتە لۆرد دارنلی، کوژرا و ھەروەھا دە مانگانە بوو کە بۆ دوایین جار دایکی چاو پێکەوت. لە سەرەتای پاشایەتیی ئەودا چوار وەزیر لە ژێر ناوی ئەودا بە سەر سکۆتلەنددا حکوومەتیان دەکرد، کە بریتی بوون لە مۆرای، لێناکس، مار و مۆرتۆن، ھەمووی ئەمانە بێجگە یەکێکیان کوژران.
حکوومەتی ئینگلستان
دەستکاریئەو لە دوای لە سێدارە درانی دایکی و مردنی ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلستان حکوومەتی ئینگلستانیشی گرت بە دەستەوە. لە دوای ئەوەی کە جەیمز خۆی بە شوێنکەوتووی ئایینی پرۆتێستان زانی، ڕێبەرەکانی شۆرای پاشایەتیی ئێلیزابێت، لە ڕێگەی مارییەوە، ئەویان بە واریسی پاشایەتیی ئینگلستان دانا. چوار ڕۆژ لە دوای مردنی ئێلیزابێت، جەیمز سەفەرێکی شادی لە ئێدینبورگەوە بەرەو لەندەن دەست پێکرد و لە ڕێگەدا چاوی بە ئەشرافی ئینگلستان کەوت. بەو جۆرە گەشتە لەندەن و لە تەمەنی سی و حەوت ساڵیدا بوو بە پاشای سکۆتلەند، ئیرلەند و ئینگلستان.
سەرچاوەکان
دەستکاریWill and Ariel Durant, The Story of Civilization, Volume 7, Age of Reason, Pages 160-174.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمزی یەکەمی ئینگلتەرا تێدایە. |