جەیلان ئۆزالپ

(لە دایکبووی ١٩٩٥ - مردووی ئەیلوولی ٢٠١٤) ناسراو بە جەیلان کۆبانی یان بێریڤان ساسۆن یان دیرێن شەڕڤێکی ھێزەکانی یەپەژە بوو کە لە کۆتایی مانگی

جەیلان ئۆزالپ (لە دایکبووی ١٩٩٥ - مردووی ئەیلوولی ٢٠١٤) ناسراو بە جەیلان کۆبانی یان بێریڤان ساسۆن یان دیرێن شەڕڤێکی ھێزەکانی یەپەژە بوو کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە دەمی بەرخۆدانی کۆبانی بە کۆتا فیشەکی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا لەکاتێکدا لەلایەن چەکدارانی داعش گەمارۆ درابوو.[١][٢] جەیلان بە ئەسڵ خەڵکی پارێزگای باتمانی باکووری کوردستانە. دوای دەسپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان جەیلان پەیوەندی بە ھێزەکانی یەپەژە کرد بۆ شەڕکردن دژی داعش. لەکاتی بەرخۆدانی کۆبانی و لە شەڕێکدا دوای ئەوەی جەیلان ھەموو ھاوڕێکانی لە دەستدا و دواتر خۆشی فیشەکی پێ نەما، بە ئامێری بێتەل ماڵاوایی لە ھاوڕێکانی کرد و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا بە کۆتا فیشەکی بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی چەکدارانی داعش. جەیلان ھەر سەرەتای ھەمان مانگ و لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی دا دەرکەوتبوو و گووتبووی:[٣][٤]

جەیلان ئۆزالپ

لەدایکبوون١٩٩٥
مەرگئەیلوولی ٢٠١٤
ھۆکاری مەرگخۆکوشتن
کاردیرێن
جەیلان کۆبانی
بێریڤان ساسۆن

ئێمە لە ھیچ ناترسین. تا کۆتایی شەڕ دەکەین. پێمان باشترە خۆمان بتەقێنینەوە وەک لەوەی لەلایەن داعشەوە بگیردرێین. کە ئەوان ژنێک دەبینن بە چەکەوە زۆر دەترسن بەشێوەیەک دەست دەکەن بە لەرزین. ئەوان خۆیان بە کەسانی بەھێز پیشانی جیھان دەدەن بەڵام کە ئێمە بە چەکەکانمانەوە دەبینن ھەڵدێن. ئەوان ژن بە شتێکی بچووک دەبینن بەڵام ژنێکی ئێمە بەرامبەر سەدانی وەک ئەوانە.

نەخشەیەک کە گەمارۆی کۆبانی پیشان دەدات لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە بۆ کانوونی دووەمی ٢٠١٥

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdish female fighter 'killed herself' to avoid being ISIS hostage». Al Arabiya. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «Da ku nekevê destê DAIŞê xwe kuşt». Rudaw. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «The Kurdish female fighters bringing the fight to IS». BBC. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «ISIS war: Kurdish female fighter Ceylan Ozalp kills self rather than be captured». Dailymotion.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)